عەمید ئیدریس رەفعەت، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی كه‌ركوك رایگه‌یاند كه ئۆتۆمبیله‌كه له به‌رده‌م باره‌گای حزبی ده‌عوه له كه‌ركوك ته‌قیوه‌ته‌وه و به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان ته‌قینه‌وه‌كه دوو برینداری لێكه‌وتوه‌ته‌وه.
هاوكات میدیا عیراقییه‌كان باسیان له‌وه كردوه كه بۆمبێك له‌ناو ئۆتۆمبیلێكدا ته‌یوه‌ته‌وه و سه‌رچاوه پزیشییه‌كانی كه‌ركوكیش به میدیا عیراقییه‌كانی راگه‌یاندوه كه له ته‌قینه‌وه‌كه‌دا سێ بۆ پێنج كه‌س بریندار بوون.
دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ش هێزێكی ئه‌منی چوه‌ته شوێنی روداوه‌كه و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ كردوه‌ته‌وه.