هیومان رایتس وۆچ: پرۆسه‌ سه‌ربازییه‌كانی توركیا له‌ خاكی هه‌رێم پێشێلكردنی یاسایه‌


وێستگه‌ نیوزـ

رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ له‌ راپۆرتێكدا داوای لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ 4 پرۆسه‌ی سه‌ربازیی توركیا له‌ خاكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن كه‌ زیاتر له‌ ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌نجامدراوه‌.

له‌ راپۆرته‌كه‌دا ئه‌و رێكخراوه‌ له‌ زاری چه‌ند شایه‌تحاڵێك بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا له‌ ماوه‌ی نێوان مانگی ئایاری 2017 و حوزه‌یرانی 2018، چوار گورزیان وه‌شاندوه‌ و به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ شه‌ش ژن و پیاو كوژران و پیاوێكی دیكه‌ش بریندار بووه‌.

لما فه‌قیه‌، خانمه‌ جێگری به‌شی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ رایگه‌یاندوه‌: له‌گه‌ڵ زیادبونی پرۆسه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌نقه‌ره‌ له‌ باكوری عیراق، ده‌بێت هه‌موو رێ,شوێنێك بگیرێته‌به‌ر بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی، پێویسته‌ توركیا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و گورزه‌ نایاساییانه‌ بكات كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ خه‌ڵكی سڤیل بونه‌ته‌ قوربانی و سزای ئه‌و به‌رپرسانه‌ش بدات كه‌ سه‌رپێچییان كردوه‌ و كه‌سوكاری قوربانیانیش قه‌ره‌بوو بكاته‌وه‌.

راپۆرته‌كه‌ قسه‌ی چه‌ند شایه‌تحاڵێكی له‌ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرتوه‌ و وتویانه‌ توركیا هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی به‌ قوڵایی 15 كیلۆمه‌تر هێناوه‌ته‌ خاكی هه‌رێم و چه‌ند بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی پێشكه‌وتوشی داناوه‌.

دەشڵێت: ئەو بنکانە به‌تایبه‌ت لە ناوچه‌ گوندنشینه‌كانی هه‌ردوو پارێزگای هه‌ولێر و دهۆك، ئه‌وه‌ش به‌ بیانوی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی پارتی كرێكارانی كوردستان كه‌ له‌نزیك سێگۆشه‌ی سنوریی نێوان توركیا و عیراق و سوریادا له‌دژی ئه‌نقه‌ره‌ ده‌جه‌نگێت.


PM:09:49:19/09/2018


ئه‌م بابه‌ته 2336 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو