كوڕێكی ئه‌و پیاوه‌ی وتی "یاسا ناتوانێت ده‌ستگیرم بكات"، كاندیده
وێستگه نیوز –
ئه‌و پیاوه‌ی رایگه‌یاند كه "یاسا بۆ هەژارانە و ناتوانێ کەسی بە دەسەڵاتی وەک ئەو دەستگیربکات"، كوڕێكی كاندیده بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان.
ئه‌كبه‌ر حاجی رۆسته‌م كه له ماوه‌كانی رابردوودا باسی له نه‌بوونی یاسا له هه‌رێمی كوردستان ده‌كرد، كوڕێكی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كاندیدی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستانه.
له ئێستادا كۆچه‌ر كوڕی ئه‌كبه‌ر حاجی رۆسته‌م كه هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی ماسته‌ره له ده‌روونزانی، كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستانه بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان.
له ئایاری 2017دا ئه‌كبه‌ر حاجی رۆسته‌م له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا وتی: "سێ به سێ ته‌ڵاقم كه‌وتبێت دادگا ناتوانێت ده‌ستگیرم بكات".
ئه‌كبه‌ر حاجی رۆسته‌م باسی له‌وه‌شكرد كه "كوڕه‌كانی ده‌یان هه‌ڵه‌یان كردووه و یاسا نه‌یتوانیوه ده‌ستگیریان بكات".
دواتر له سه‌ر قسه‌كانی له‌لایه‌ن دادگاوه فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ ئه‌كبه‌ری حاجی رۆسته‌م ده‌رچوو، به‌ڵام تا ئێستا ده‌ستگیر نه‌كراوه.
په‌رله‌مان دامه‌زراوه‌یه‌كی یاسایی ئه‌ركی سه‌ره‌كی ئەندامەکانی ده‌ركردنی یاسا و چاودێریكردنی حكومه‌ته بۆ ئه‌وه‌ی یاسا وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكات.
PM:08:22:19/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 25349
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت