سه‌رچاوه‌یه‌ك: مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاكان دابه‌شده‌كرێت
وێستگه نیوز –
دوای گه‌یشتنی بڕه پاره‌كه‌ی حكومه‌تی عیراق، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستده‌كاته‌وه به دابه‌شكردنی مووچه‌ی و له هه‌فته‌ی داهاتوودا مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاكان دابه‌شده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند كه "رۆژی یه‌كشه‌ممه 23ی ئه‌یلولی 2018 مووچه‌ی هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌تی ناوخۆ، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش، ده‌زگای ئاسایش، هێزی زێره‌ڤانی و به‌رگری و فریاكه‌وتن و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ره‌گه‌زنامه دابه‌ش ده‌كرێت".
سه‌رچاوه‌كه وتی: "رۆژی دووشه‌ممه 24ی ئه‌یلولی 2018 مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاكانی دیكه‌ی كه خه‌رج نه‌كراون خه‌رج ده‌كرێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "رۆژی سێشه‌ممه 25ی ئه‌یلولی 2018 مووچه‌ی خانه‌نشینی پێشمه‌رگه دابه‌ش ده‌كرێت و رۆژی چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه‌ش 26و 27ی ئه‌یلولی 2018 مووچه‌ی خانه‌نشینی شارستانی خه‌رج ده‌كرێت".
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان، مووچه‌ی وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی دابه‌ش كرد.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به دوو خشته مووچه دابه‌ش ده‌كات كه خشته‌ی یه‌كه‌م به‌پێی ئه‌و پاره‌یه ده‌بێت كه 378 ملیار دیناره‌و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان ده‌یداته وه‌زاره‌تی دارایی بۆ دابه‌شكردنی مووچه، هه‌روه‌ك بڕی 317 ملیار دیناریش له به‌غداوه دێت بۆ پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران.
PM:07:40:19/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 33633
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت