سزای مه‌رگ بۆ جێگری ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی ده‌ركرا
وێستگه نیوزـ
دادگای تاوانه‌كای كه‌رخ سزای له‌سێداره‌دانی دژبه دیارترین سه‌ركرده‌ی رێكخراوی داعش ده‌كرد، كه جێگری ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی خه‌لیفه‌ی داعشه.
عه‌بدولستار به‌یره‌قدار، وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی باڵای داد له عیراق به‌یاننامه‌یه‌كی له‌وباره‌یه‌وه بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند كه دادگای تاوانه‌كانی ناوچه‌ی كه‌رخ پێداچونه‌وه‌ی بۆ دۆسیه‌ی تۆمه‌تباری ئیسماعیل عیساوی ته‌واو كردوه.
به‌وته‌ی به‌ریره‌قدار، عیساوی چه‌ند پۆستێكی له‌ناو رێكخراوی داعشدا هه‌بووه، به‌وانه به‌رپرسی لیژنه‌ی فه‌توا و ئه‌ندامی لیژنه‌ی دانانی پرۆگرامی خوێندنی تایبه‌ت به داعش بووه، جگه‌له مانه‌ش پۆستی جێگری ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، خه‌لیفه‌ی رێكخراوی داعشی هه‌بووه.
وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی باڵای داد ئاشكراشیكرد كه عیساوی له عیراقه‌وه چوه‌ته سوریا و له بواری په‌یوه‌ندییه عه‌شایه‌رییه‌كان كاری كردوه و شكستی داعش‌یش چوه‌ته توركیا و دواجار به هه‌وڵی هه‌واڵگریی و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره، عیساوی ده‌ستگیركراوه.
وتیشی كه دادگای كه‌رخ به‌پێی مادده‌ی چواره‌م/1 له یاسای بنبڕكردنی تیرۆر سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ر ئه‌و سه‌ركرده دیاره‌ی داعشدا سه‌پاندوه.
PM:07:37:19/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 2052
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت