لاهور شێخ جه‌نگی بۆ نه‌یارانی یه‌كێتی: سنوور نەبەزێنن
لاهور شێخ جه‌نگی
وێستگه نیوز – به‌رپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له میانی بانگه‌شه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند كه "ئه‌گه‌ر سنوور ببه‌زێنن به ده‌نگه‌كانمان ئاودیوی سنووریان ده‌كه‌ین".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 19ی ئه‌یلولی 2018 لاهور شێخ جه‌نگی به‌رپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له میانی بانگه‌شه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له بازیان وتارێكی پێشكه‌ش كرد.
لاهور شێخ جه‌نگی رایگه‌یاند كه "له هه‌ڵبژاردنی رابردوودا و له كات و ساتێك‌دا كه نه‌یاره‌كانمان ته‌حه‌دای یه‌كێتیان ده‌كرد و دراوسێكانمان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دابوون خه‌ونی ئێوه و مناڵه‌كانتان له گۆڕ بنێن".
لاهور شێخ جه‌نگی وتی: "زۆر سه‌ربه‌رزانه به پشت و په‌نای ئێوه و كه‌سوكاری شه‌هیدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و زیندانیانی سیاسی و كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ر و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان خه‌ونه‌كانمان له گۆڕ نان".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "ئه‌مجاره‌ش ئه‌ركێكی قورسمان له‌به‌رده‌مه، به ئه‌مانه‌ته‌وه ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی رابردوومان گه‌یاندووه‌ته به‌غدا و ئێستاش ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی كه نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌كه‌ن شه‌ڕ له‌سه‌ر مافه‌كانی كورد ده‌كه‌ن له به‌غدا".
به‌رپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجارش هیچی كه‌متر نییه له هه‌ڵبژاردنی رابردوو واهه‌ست ده‌كه‌م نه‌یاره‌كانمان وا خه‌ریكه خۆیان كۆده‌كه‌نه‌وه و له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان دووباره هێرش بكه‌نه‌سه‌ر یه‌كێتی".
وتیشی: "له یه‌ك دوو رۆژی رابردوودا ده‌بینم سه‌گوه‌ڕێك ده‌ستی پێكردووه دژ به كاك قوباد و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان لێره‌وه پێیان ده‌ڵێم تكاتان لێده‌كه‌م سنوور مه‌به‌زێنن، چونكه ئێمه پێویستمان به یه‌كڕیزییه له به‌غدا، كورد پێویستی به یه‌كڕیزییه له به‌غدا، حكومه‌تی به‌غدا تا ئێستا ته‌شكیل نه‌بووه ئێمه پێویستمان به یه‌كترییه به یه‌ك ده‌نگی و به یه‌ك ره‌نگی بڕۆین بۆ به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی مافه‌كانتان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین".
لاهور شێخ جه‌نگی بۆ نه‌یارانی یه‌كێتی راشیگه‌یاند كه "تكایان لێده‌كه‌م سنوور مه‌به‌زێنن، چونكه ئه‌گه‌ر سنوور ببه‌زێنن به ده‌نگه‌كانمان ئاودیوی سنووریان ده‌كه‌ین".
PM:06:01:19/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 15368
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت