د.محەمەد سابیر رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
د.محه‌مه‌د سابیر، راوێژكاری سه‌رۆك كۆماری عیراق
وێستگه نیوزـ
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 19ی ئه‌یلولی 2018ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستاندا سێ كاندید پۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق خرانه‌ڕوو و له ده‌نگدانێكی نهێنیدا به‌رهه‌م ساڵح زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی به ده‌ستهێنا.
له كۆبوونه‌وه‌دا هه‌ریه‌كه له د.به‌رهه‌م ساڵح و د.له‌تیف ره‌شید و د.محه‌مه‌د سابیر خرانه ده‌نگدانه‌وه و له ده‌نگدانێكی نهێنیدا ئه‌نجامه‌كان به‌م جۆره بوون.
به‌رهه‌م ساڵح، 26 ده‌نگ، زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی به ده‌ستهێنا و محه‌مه‌د سابیر، 15 ده‌نگی به ده‌ستهێنا و له‌تیف ره‌شید ته‌نیا یه‌ك ده‌نگی به ده‌ستهێنا.
به‌م جۆره‌ش به‌رهه‌م ساڵح، كه ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی به فه‌رمی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ناو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان په‌سه‌ند كرد، بووه تاكه كاندیدی یه‌كێتی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق.
دوای پڕۆسه‌كه‌ش د.محه‌مه‌د سابیر، راوێژكاری سه‌رۆك كۆماری عیراق رونكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به خۆكاندیدكردنی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاندووه: " خۆکاندیکردنی من لەو ئەرکەدا بۆ خزمەتی کورد و یەکێتی و رێبازی مامی گەورەمان بوو کە رێبازی راپەراندنی ئەرکی سەرشان و قبوڵکرنی مافی خۆکاندیدکردن و پەسەندکردنی دەرەنجامی دەنگدانی دیموکراتیشە. "
ده‌قی رونكردنه‌وه‌كه‌ی د.محه‌مه‌د سابیر:
پێ‌زانین
بە پێویستی دەزانم کە سوپاس و پێزانینی خۆم ئاراستەی ئەو ھەموو ھەڤاڵ و ھاورێ و بەرێزانە بکەم کە لە پرۆسەی خۆکاندیدکردنم بۆ پۆستی سەرکۆمار وەک پالێۆراوی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و لەسەر بەشی کوردستان.
ئەمەکداری ھاوکاریکردنیانم لەو کۆششەی بۆ خزمەتی کوردستان و عیراقی دیموکرات و فیدرال بەرنامەم بۆ دارشتبوو ، بەتایبەتی وەک تێکۆشەرێک و کاندیدێکی یەکێتی سوپاسی زۆری ھەڤالانی ئەنجونی ناوەندی و سکرتاریەتی ئەنجومەنی بەرێز دەکەم کە بەرەسمی کاندیدبوونیان پەسەندکردم . ھەروەھا سوپاسی ئەو ھەڤالانەی سەرکردایەتی دەکەم کە لە سۆنگەی متمانەبوونیان بە ھەڤالی خۆیان لە کۆبوونەوەی ئەمرۆی ئەنجومەنی سەرکردایەتیدا دەنگیان پێدام. دیارە خۆکاندیکردنی من لەو ئەرکەدا بۆ خزمەتی کورد و یەکێتی و رێبازی مامی گەورەمان بوو کە رێبازی راپەراندنی ئەرکی سەرشان و قبوڵکرنی مافی خۆکاندیدکردن و پەسەندکردنی دەرەنجامی دەنگدانی دیموکراتیشە.
بەم بۆنەیەوە دووپاتی دەکەمەوە وەک ھەمیشە ھەڤاڵ و ھاورێی تێکۆشانی ھەموو یەکێتییە بەئەکەمەکانم و لەسەر ھەمان رێچکەی خزمەتی کوردستان و یەکێتییەکەی سەرۆک مام جەلال و عێراق و سیستمە دیموکرات و فیدرالییەکەی بەردەوام دەبم ھەمیشە شاد و سەربەز بن
ھەڤاڵتان
بالێۆز دکتۆر محەمەد سابیر ئیسماعیل
2018-9- 19
سلێمانی
PM:05:33:19/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 14048
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت