سه‌ركرده‌یه‌كی پارتی: فوئاد مه‌عسوم وه‌كو ئه‌وه وابوو سه‌رۆك كۆماری مۆزه‌مبیق بێت نه‌ك عیراق
عه‌لی عه‌ونی
وێستگه نیوز –
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان هێرش ده‌كاته‌سه‌ر فوئاد مه‌عسوم و رایده‌گه‌یه‌نێت كه وه‌كو ئه‌وه وابوو سه‌رۆك كۆماری مۆزه‌مبیق بێت نه‌ك عیراق.
عه‌لی عه‌ونی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له میانی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی حزبه‌كه‌ی له سیده‌كان وتارێكی پێشكه‌ش كرد و رایگه‌یاند كه "هه‌مووان وه‌كو یه‌ك په‌لاماری ئێمه ده‌ده‌ن".
عه‌لی عه‌ونی وتی: "سه‌رۆك كۆمار پشكی كوردستانه و پشكی لیستی یه‌كه‌مه، بۆ پشكی ئه‌وانه و ئیستیحقاقی ئه‌وانه جارانی پێشوو ئیستیحقاقی ئه‌وان بوو و هیچیان پێ نه‌كرد".
وتیشی: "ئه‌و كورسییه ته‌شریفاتییه یه‌ك هه‌ڵوێستی نه‌بوو، هه‌مووان سه‌رۆك كۆماریان بینی له دانیشتنی كردنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا دوورونزیك ناوی كوردستانی نه‌هێنا نه‌باش نه‌خراپ وه‌كو ئه‌وه‌ی سه‌رۆك كۆماری مۆزه‌مبیق بێت نه‌ك عیراق".
عه‌لی عه‌ونی ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "ئه‌گه‌ر سه‌رۆك كۆماری بۆ و حیمایه‌ی زۆر و معاش وه‌رگرتن بێت، هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت سه‌رۆك كۆمار بێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق هێرش و په‌لاماری ناده‌ستووری و ناقانوونی حه‌یده‌ر عه‌بادی و حه‌شدی وه‌حشی بۆ سه‌ر كوردستان مه‌حكوم نه‌كرد".
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی پارتی باسی له‌وه‌شكرد كه "به‌پێی ده‌ستوور، ده‌وڵه‌تی عیراق مافی نییه سوپا بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی ناوخۆیی به‌كاربێنێت، سوپا ته‌نها له‌سه‌ر سنوور شه‌ڕی ده‌وڵه‌ت ده‌كات".
راشیگه‌یاند كه "حه‌شد له شه‌وو رۆژێكدا چه‌كداركران و پاره‌داركران و ته‌كنۆلۆژیای ده‌وڵه‌تی دراوسێیان هێنا و به‌ردرانه سه‌ر سه‌ری ئێمه ئه‌گه‌ر یاسا له عیراق حوكمی بكردایه ده‌بوایه سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق دادگایی بكرایه و له زینداندا بووایه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سوپای بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی ناوخۆیی به‌كارهێناوه".
PM:05:25:19/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 6628
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت