وێستگه نیوز ده‌قی نامه‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح له هاوپه‌یمانی بڵاوده‌كاته‌وه
وێستگه نیوز –
به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری به نامه‌یه‌ك ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی له هاوپه‌یمانیه‌كه راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ محه‌مه‌د ره‌ئوف، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی گشتی هاوپه‌یمانی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی به نامه‌یه‌ك ده‌ستی له‌كاركردن له ریزه‌كانی ئه‌و حزبه كێشاوه‌ته‌وه.
له نامه‌كه‌دا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، به‌رهه‌م ساڵح نووسیویه‌تی: "ئه‌م قۆناغه واده‌خوازێت به‌ھا و باوه‌ڕ و ئامانجه به‌رزه‌كانمان، بخه‌ینه چوارچێوه‌یه‌كی گه‌وره‌تر له ھاوپه‌یمانی. له‌م ڕوانگه‌وه به هه‌وڵی كۆمه‌ڵێك تێكۆشه‌ری دڵسۆزی هه‌ردوولا به‌ئاقاری ڕێكه‌وتن و یه‌كگرتن له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتیمانیی كوردستاندا ھه‌نگاومان ناوه".
به‌رهه‌م ساڵح ده‌ڵێت: "له سۆنگه‌ی ئه‌و گفتوگۆ راشكاوه‌ی به ئاراسته‌ی یه‌كگرتن ئه‌نجاماندا و ئه‌و بڕیاره‌ی پێی گه‌یشتین، من به‌م نامه‌یه ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆمتان له هاوپه‌یمانی پێ ڕاده‌گه‌یه‌نم و تكام وایه په‌سه‌ندی بكه‌ن".
ئه‌مه‌ش ده‌قی نامه‌كه‌یه:
به‌ڕێزان؛
ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر
ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردن له هاوپه‌یمانی دیمكراسی و دادپه‌روه‌ری.
سڵاوێكی گه‌رم...
له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی ھاوپه‌یمانیه‌وه، ڕامانگه‌یاند: ئه‌ركه‌كانی ئه‌م قۆناغه گه‌وره و چاره‌نوسسازن، بۆیه ھه‌ر ئه‌وكات جه‌ختمان كرده‌وه، كه پێویستمان به‌ھاوكاری و ھاوخه‌باتی كه‌سان و گروپ و ھێزه سیاسیه‌كانه ، له‌پێناو به‌رقه‌راكردنی ریفۆرم و گۆڕانكاری ڕاسته‌قینه، له‌سه‌رخان و ژێرخانی حزب و حوكمڕانی كوردستاندا.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، وێڕای جیاوازی پاشخانی فكر و ئه‌زمونی كاركردنی سیاسی، توانیمان شێوازێك له‌كاری پێكه‌وه‌یی دابنێین و وێستگه‌یه‌كی كار و تێكۆشانی ھاوچه‌رخی سیاسی به‌ڕێبكه‌ین. پێكه‌وه كۆك بوین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ھاوپه‌یمانی، ئامرازی خزمه‌تكردنی گه‌له و ئامانجی سه‌ره‌كی ھێنانه‌دی حوكمڕانیه‌كی ته‌ندروست و خزمه‌تكردنی خه‌ڵك و چاره‌كردنی قه‌یران و كێشه كه‌ڵه‌كه‌بوه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌ژیان و خزمه‌تگوزاری و بژێوی ھاوڵاتیانه.
ھاودیدانی خۆشه‌ویست
ھه‌روه‌ك له دانیشتن و گفتوگۆی نێوانمان، ڕاشكاوانه جه‌ختمان له‌سه‌ر كردۆته‌وه، ئه‌م قۆناغه واده‌خوازێت به‌ھا و باوه‌ڕ و ئامانجه به‌رزه‌كانمان، بخه‌ینه چوارچێوه‌یه‌كی گه‌وره‌تر له ھاوپه‌یمانی. له‌م ڕوانگه‌وه به هه‌وڵی كۆمه‌ڵێك تێكۆشه‌ری دڵسۆزی هه‌ردوولا به‌ئاقاری ڕێكه‌وتن و یه‌كگرتن له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتیمانیی كوردستاندا ھه‌نگاومان ناوه.
لێره‌وه ده‌كرێت زیاد له بژارده‌یه‌ك ھه‌بێت، به‌شێك له‌وانه‌یه ڕێگای جیاواز له‌ئاڕاسته‌ی یه‌كگرتن ھه‌ڵبژێرێت، ڕه‌نگه ھه‌شبێت ئاره‌زوو بكات له‌ناو ھاوپه‌یمانیدا درێژه به‌كاروانی خه‌بات بدات، ھه‌روه‌ك چۆن ئێمه لای خۆمانه‌وه بڕیاڕمانداوه به‌ئاراسته‌ی یه‌كگرتن له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ھه‌نگاو بۆ كاری سیاسی ئێستا و ئاینده‌مان بنێن. بێگومان؛ ھه‌موو بژارده و بڕیاڕه‌كان، بژارده و بڕیاڕی سه‌ربه‌ستانه و سه‌ربه‌رزانه‌ن و لای ئێمه‌ش ھه‌ر به بژارده بڕیاڕی ڕێزلێگیراو شه‌رافه‌نمه‌ندانه ده‌مێننه‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌ڕاشكاوی ده‌ڵێین: ئه‌وه‌ی داخوازی و ویستی ئێمه‌یه و له‌ھه‌موو بژارده‌كانی تر خۆشحاڵترمان ده‌كات، بڕیاڕی ده‌سته‌جه‌معی و پێكه‌ویی و پێكه‌وه‌بونمانه، بۆ كاركردن له‌ناو ڕیزه‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستاندا. بڕیاڕێك، دڵنیاین ده‌رگای زیاد له‌ده‌رفه‌تێكی خزمه‌تكردن و به‌رپرسیارێتی ده‌خاته به‌رده‌م ھه‌موو لایه‌كمان.
له سۆنگه‌ی ئه‌و گفتوگۆ راشكاوه‌ی به ئاراسته‌ی یه‌كگرتن ئه‌نجاماندا و ئه‌و بڕیاره‌ی پێی گه‌یشتین، من به‌م نامه‌یه ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆمتان له هاوپه‌یمانی پێ ڕاده‌گه‌یه‌نم و تكام وایه په‌سه‌ندی بكه‌ن.
له‌گه‌ڵ رێز‌و پێزانینی زۆرم.
به‌رهه‌م ساڵه‌ح
PM:05:05:19/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 4848
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت