وێستگه نیوز-
دوای ئه‌وه‌ی كاندیدێكی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ناوی ناسك سه‌عید رۆژی 1/10/2017 له‌كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا هه‌ڕه‌شه‌ی زمان بڕینی له‌وانه كرد كه هه‌ڵوێستی پارتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان كه‌مده‌كه‌نه‌وه، هه‌رای گه‌وره‌ی له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دروستكرد.
هۆشیار عه‌زیز، به‌رێوبه‌ری ئۆفیسی سلێمانی كه‌ناڵی ئاسمانی كوردستانی سه‌ر به‌پارتی دیموكراتی كوردستان به‌رگری له‌و كاندیده ژنه ده‌كات و ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات كه ئه‌و ئافره‌تێكی " هەتا بڵێ ی هێمن و لەسەرخۆ و میهرەبان و دڵ و دەرون پاک و سادە و بێ غەل و غەش بو ، دواتریش ئەو ناسراوی و هاورێیەتیەمان بەردەوام بو تا ئەم ساتە وەختە ، ئەو کەسیكی رۆشنبیر و دڵسۆز و بڕوا بە خۆیە ، بڕوا ناکەم هەرگیز رۆژێک لە رۆژان جنێوێکیشی بەکەس دابێت ، لەکەس تورە بوبێت".
هۆشیار عه‌زیز، له‌په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك به‌رگری له‌م كاندیده ئافره‌ته ده‌كات و ده‌شڵێت "تکایە ئەمە وەک ریکلامی هەڵبژاردن حساب مەکەن ، ئەمە تەنها داکۆکی کردنە لەو خانمە ئازار دراوە" ..
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت "من زیاتر لە دوانزە ساڵە ناسک سەعید دەناسم ، کاتێک من بەریوەبەری رادیۆی دەنگی کوردستان لە سلێمانی بوم ساڵی ٢٠٠٦ ئەو بەرنامەی پێشکەش دەکرد لەو رادیۆیە ، هەرگیز رۆژێک لە رۆژان گوێم لێ ی نەبوە تەنانەت بە دەنگی بەرزیش قسە بکات ، هەتا بڵێ ی هێمن و لەسەرخۆ و میهرەبان و دڵ و دەرون پاک و سادە و بێ غەل و غەش بو ، دواتریش ئەو ناسراوی و هاورێیەتیەمان بەردەوام بو تا ئەم ساتە وەختە ، ئەو کەسیكی رۆشنبیر و دڵسۆز و بڕوا بە خۆیە ، بڕوا ناکەم هەرگیز رۆژێک لە رۆژان جنێوێکیشی بەکەس دابێت ، لەکەس تورە بوبێت ، ئازاری کەسی دابێت ".
هه‌روه‌ها تیشكی خستۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی ناسك سه‌عید "بە بڕوایەکی بەهێزەوە داکۆکی لە ئافرەتانی زوڵم لێکراو و ماف خوراو دەکات ، ئەو قسانەشی کردویەتی دەربارەی زمان بڕین هەڵچونێکی کاتی بوە چونکە فلێکس و وێنەکانیان لێ کردۆتەوە و دڕیویانە ، چونکە دژایەتی زۆریان کردوە ، چونکە زیانی مادی و مەعنەوی زۆریان لێداوە ، بۆیە توشی ئەو هەڵچونە بوە" .
هۆشیار عه‌زیز ده‌شڵێت "ناسک سەعید ئافرەتی زمان بڕین نیە ، ئەو ئافرەتی زمان تیمار کردنە ..
ناسک سەعید ئازار دەری رۆح و دەرونی کەس نیە بەڵکو ئازار دراوە ..من ئەزانم ناسک سەعید چەند پاک و رۆشنبیر و مرۆڤ دۆست و میهرەبانە بۆیە داکۆکی لێ دەکەم "..
AM:11:58:19/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 53541
جار خوێنراوه‌ته‌وه