ته‌رمی سێ هێرشبه‌ره‌كه‌ی هه‌ولێر به‌م مه‌رجانه درانه‌وه كه‌سوكاریان
رۆژی 25ی ته‌موزی 2018 هێرشیانكرايه سه‌ر باڵه‌خانه‌ی پارێزگای هه‌ولێر
وێستگه نیوز- ئاژانس
ته‌رمی ئه‌و سێ هێرشبه‌ره‌ی رۆژی 25ی ته‌موزی 2018 هێرشیانكرده سه‌ر باڵه‌خانه‌ی پارێزگای هه‌ولێر به‌مه‌رج درانه‌وه به‌كه‌س و كاریان.
به‌پێی زانیارییه‌كان، مه‌رجه‌كانی هێزه ئه‌منییه‌كانی شاری هه‌ولێر ئه‌وه‌بووه كه نابێت پرسه‌یان بۆ دابنرێت و قه‌ره‌باڵه‌غی له‌مزگه‌وت دروستبكرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك به رۆژنامه‌ی ئاژانسی ڕاگه‌یاندووه كه مه‌رجێكی تری هێزه ئه‌منییه‌كان ئه‌وه‌بووه كه نابێت "ببرێنه مزگه‌وت و نوێژیان له‌سه‌ر بكرێت".
كاتژمێر 7:15 خوله‌كی به‌یانیی 23ی ته‌مموزی 2018، سێ چه‌كدار هێرشێكی چه‌كدارییان بۆ سه‌ر باڵه‌خانه‌ی پارێزگای هه‌ولێر ئه‌نجامدا، سه‌ره‌تا پاسه‌وانی به‌ر ده‌رگای باڵه‌خانه‌ی پارێزگایان برینداركرد، دواتر دوو چایچیی پارێزگایان به بارمته گرت.
له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌دا دوو چایچی به بارمته له‌لایه‌ن چه‌كداره‌كانه‌وه گیران، دواتر ئاسایش توانی یه‌كێكیان رزگار بكات، ئه‌وی دیكه شه‌هیدكرا.
له روبه‌ڕوبونه‌وه‌كه‌دا چوار كارمه‌ندی هێزه ئه‌منییه‌كان برینداربوون، كه برینی سیانیان سوكه، هێرشه‌كه‌ش له‌دوای چوار كاتژمێر كۆتایی هات و بینای پارێزگای هه‌ولێر كۆنتڕۆڵ كرایه‌وه.
AM:10:35:19/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 78602
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت