هێشتا ته‌رمی كۆچبه‌ره خنكاوه‌كانی ده‌ریای ئیجه نه‌هێنراونه‌ته‌وه بۆ سلێمانی
بەشێک لەو کۆچبەرانەی لە نقومبوونی بەلەمەکە رزگاریان بووە
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
دوای ئه‌وه‌ی رۆژی 17ی ئه‌م مانگه بەلەمێکی کۆچبەران بە 21 کۆچبەری عیراقی و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه لە ئاوی ئیجەدا نوقمبوو، دوو خوشکی خەڵکی دەربەندیخان و ئافرەتێکی خەڵکی سلێمانی خنکان و هێشتا ته‌رمه‌كانیان نه‌گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه.
ئاری جه‌لال، سه‌رپه‌شتیاری گشتی فیدراسیۆنی پەنابەران له هه‌رێمی كوردستان بە وێستگه نیوزی راگەیاند: رۆژی 17ی ئه‌م مانگه به‌له‌مێكی په‌نابه‌ران كه ژماره‌یه‌كی زۆر كوردی هه‌رێمی كوردستانی تیا‌بوو لە ئاوی ئیجە، لە نزیک بۆردووم بەلەمەکەیان نوقمبوو.
وتیشی: "دوو خوشکی خه‌ڵكی قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان خنکاون بە ناوەکانی ئارەزوو تاریق و هەوناز تاریق، تا ئێستا ته‌رمی یه‌كێكیان دۆزراوه‌ته‌وه، هەروەها ئافرەتێکی دیکەی خەڵکی سلێمانیش خنکاوە".
وتیشی: "تا ئێستا به وردی نازانرێت ئه‌وانه‌ی له‌و به‌له‌مه‌دابوون ژماره‌یان چه‌نده‌یه، چونكه هه‌رچی له‌و به‌له‌مه رزگاری بووه ژماره‌یه‌ك ده‌ڵێت، باس له‌وه ده‌كرێت كه‌مئه‌ندامێكیش هه‌بووه له به‌له‌مه‌كه‌دا به‌ڵام ئێستا ته‌رمه‌كه‌ی دیار نییه".
ئاری جه‌لال راشیگه‌یاند، ئەو دوو خوشکەی خنکاون تەرمی یەکێکیان هێشتا نەدۆزراوەتەوە، ئەوان پێنج خوشک و دوو منداڵ بوون، ویستوویانە بە رێگەی قاچاخ خۆیان بگەیێننە ئەوروپا.
ئه‌وه‌شی باسكرد، نوێنه‌ری فیدراسیۆنی ناردووه بۆ توركیا بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاربێت له هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی خنكاوه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له رووداوه‌كه رزگارییان بووه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ئه‌مڕۆش پۆلیسی ده‌ریاوانی بۆردرووم هه‌وڵه‌كانیان ده‌خه‌نه‌وه كار بۆ گه‌ڕان به شوێن ته‌رمی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هێشتا نه‌دۆزراونه‌ته‌وه.
AM:10:22:19/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 6020
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت