مه‌سرور بارزانی و ماكگۆرك كۆبونه‌وه‌

‌کۆبونەوەی مەسرور بارزانی و ماکگۆرک

وێستگه‌ نیوزـ

راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش و شاندی یاوه‌ری كۆبویه‌وه‌.

كۆبونه‌وه‌كه‌ به‌ ئاماده‌بونی دۆگلاس سیلیمان، باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ عیراق و ستیڤن فاگن، كونسوڵی گشتی ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا مه‌سرور بارزانی،  راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و  برێت ماكگۆرك، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش گفتوگۆیان له‌سه‌ر دانوستانه‌ به‌رده‌وامه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی نیشتمانی و بنكه ‌فراوانی عیراقی فیدراڵ  و رۆڵی هه‌رێمی كوردستان كرد.

هه‌ر له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا مه‌سرور بارزانی جارێكی دیكه‌ جه‌ختی لهسه‌ر‌ هاوبه‌شیی تۆكمه‌ و به‌هێزی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مریكا و بایه‌خ و گرنگی هاوكاریی سه‌ربازی و ئه‌منی درێژخایه‌ن كردوه‌ته‌وه‌.


PM:11:10:18/09/2018


ئه‌م بابه‌ته 3008 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو