پشتیوان سادق: ئه‌گه‌ر پارتی نه‌بوایه كورد خاوه‌نی شه‌ره‌فی خۆی نه‌ده‌بوو
پشتیوان سادق
وێستگه نیوز-
پشتیوان سادق، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئێواره‌ی ئه‌مرۆ سێشه‌ممه، له‌كۆرێكیدا ڕایگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر پارتی دیموكراتی كوردستان نه‌بوایه كورد خاوه‌نی شه‌ره‌ف و كه‌رامه‌تی خۆی نه‌ده‌بوو.
پشتیوان سادف كه هاوكات ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستانه له‌میانه‌ی كۆڕه‌كه‌دا كه له‌هۆڵی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه بۆ مامۆستایانی سازكردبوو، داوای له ئاماده‌بووان كرد له‌جیاتی 8 كاتژمێر ته‌نها چوار كاتژمێر بخه‌ون هه‌موو هه‌وڵ و كۆششیان بخه‌نه گه‌ڕ تاوه‌كو هێزو كاریگه‌ری پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ خه‌ڵك وه‌ك خۆی ڕونبكه‌نه‌وه.
ناوبراو داوای كرد كه له‌كاتی سه‌ردانه‌كانیاندا بۆ ماڵان، پێناسه‌ی پارتی له‌رووی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانییه‌وه وه‌ك خۆی بكه‌ن" ئه‌گه‌ر پارتی نه‌بوایه كورد خاوه‌نی كیان و شه‌ره‌ف و كه‌رامه‌تی خۆی نه‌ده‌بوو". هه‌روه‌ها وتیشی "پارتی دیموكراتی كوردستان ئاینده‌ی ئه‌و منداڵانه دابین ده‌كات كه ئێوه ئێستا له‌قوتابخانه‌كان ده‌رسیان پێده‌ڵێنه‌وه".
پشتیوان سادق وتیشی "ئه‌گه‌ر پارتی و بارزانی نه‌بێت یه‌ك كه‌س حساب بۆ كورد ناكات، سه‌رۆك بارزانی ئومێدی هه‌موو كورده، بڕۆن به‌ماڵان بڵێن كێ هه‌یه بێ له سه‌رۆك بارزانی ئومێدی منداڵه‌كانتان بهێنێته دی؟".
ئه‌و ئه‌ندام سه‌ركردایه‌تییه پارتی ڕاشیگه‌یاند "ئه‌گه‌ر پارتی نه‌بێت خودا شاهیده ئه‌م كوردستانه ئێستای ئێمه‌ی تیایدا ده‌ژین ئه‌بو حسێن و ئه‌بو عه‌لی و ئه‌بو محه‌مه‌د تیایدا حوكمی ده‌كرد، به‌ڵام سه‌رۆك بڕیاری مقاوه‌مه‌ی دا".
ناوبراو ڕاشیگه‌یاند "بابه‌تی سه‌ربه‌خۆیی و ریفراندۆم كه بارزانی و پارتی بڕیاریان له‌سه‌ردا خانوویه‌یه‌كه دروستكراو ئێستا كلیله‌كه‌ی له‌گیرفانی سه‌رۆك بارزانیدایه".
PM:04:54:18/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 41297
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت