به وێنه.. كاندیدێكی گۆڕان به په‌له گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
كاتژمێر دووی بەرەبەیانی ئەمڕۆ كاندێكی لیستی گۆڕان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندروستیه‌وه گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه.
محه‌مه‌د باپیر، كه خوشكه‌زای ره‌وا سه‌لیم، كاندیدی ژمارە 95ی لیستی گۆڕان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "شه‌وی رابردوو خاڵم به‌هۆی تایه‌كی زۆر و سه‌ر ئێشه‌یه‌كی توونده‌وه به‌په‌له، گهیاندنمانه نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی رانیه‌و چاره‌سه‌ری بۆ كرا".
وتیشی: "ئێستا ته‌ندروستی ره‌وا سه‌لیم-ی خاڵم باشه‌و له ماڵه‌وه چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت تا به‌ته‌واوی باش ده‌بێته‌وه".
بڕیاره 30ی ئه‌یلولی 2018، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجام بدرێت، له ئێستاشدا بانگه‌شه‌ی لایه‌نه‌كان گه‌رم و گوڕی زیاتری به‌خۆیه‌وه بینیوه و كاندیده‌كان سه‌ردانه‌كانیان زۆرتر كردووه.
AM:11:35:18/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 47365
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت