سه‌رچاوه‌یه‌ك: شه‌ش كه‌س خۆیان بۆ پۆستی‌ سه‌رۆك كۆمار كاندید كردووه‌


وێستگه‌ نیوز – سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ سیاسی‌ ئاگادار رایگه‌یاند كه‌ شه‌ش كه‌س خۆیان بۆ پۆستی‌ سه‌رۆك كۆماری‌ عیراق كاندید كردووه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ بۆ سۆمه‌ریه‌نیوز وتی‌: "تا ئێستا شه‌ش كه‌س ناویان تۆماركردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ كاندید بن بۆ پۆستی‌ سه‌رۆك كۆمار".

سه‌رچاوه‌كه‌ كه‌ ناوه‌كه‌ی‌ ئاشكرا نه‌كردووه‌، وتی‌: "ئه‌و شه‌ش كه‌سه‌ بریتین له‌ سه‌ردار عه‌بدوڵا په‌رله‌مانتاری‌ پێشووی‌ گۆڕان، له‌تیف ره‌شید راوێژگاری‌ سه‌رۆك كۆماری‌ عیراق له‌سه‌ر پشكی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان، مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسی‌ ده‌سته‌ی‌ كارگێڕی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌، فازڵ‌ میرانی‌ سکرتێری‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان، به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی‌ هاوپه‌یمانی‌ دیموكراسی‌ و دادپه‌روه‌ری‌ و سه‌لیم شوشكه‌یی په‌رله‌مانتاری‌ كۆمه‌ڵ‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق ده‌رگای‌ حۆپاڵاوتنی‌ بۆ پۆستی‌ سه‌رۆك كۆماری‌ عیراق كه‌ پشكی‌ كورده‌ كرده‌وه‌ و بڕیارە رۆژی 25ی ئەم مانگەكاندیدی‌ ئه‌و پۆسته‌ هه‌ڵبژێردرێت.



AM:12:02:18/09/2018


ئه‌م بابه‌ته 22189 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو