به‌رهه‌م ساڵح بڕیاری دا بگه‌ڕێته‌وه ناو یه‌كێتی
وێستگه نیوز – سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار رایگه‌یاند كه به‌رهه‌م ساڵح بڕیاری داوه ده‌ستبه‌رداری هاوپه‌یمانی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری بێت و بگه‌ڕێته‌وه ناو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به وێستگه نیوزی راگه‌یاند كه ئێوارەی ئەمڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری به سه‌رپه‌رشتی به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی هاوپه‌یمانییه‌كه ته‌واو بووه.
سه‌رچاوه‌كه كه داوایكرد ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كرێت، وتی: "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌رهه‌م ساڵح به ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی هاوپه‌یمانی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری راگه‌یاندووه كه به‌یانی له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كۆده‌بێته‌وه".
وتیشی: "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌رهه‌م ساڵح رایگه‌یاندووه كه بڕیاری داوه بگه‌ڕێته‌وه ناو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه به‌رهه‌م ساڵح ئاشكرایكردووه كه سبه‌ینێ سێشه‌ممه ناوی خۆی وه‌ك كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق تۆمار ده‌كات.
سه‌رچاوه‌كه راشیگه‌یاند كه "به‌رهه‌م ساڵح به ئاماده‌بووانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی وتووه كه ئێوه‌ش ده‌توانن له‌ناو هاوپه‌یمانی بمێننه‌وه و سه‌رۆكێكی نوێ هه‌ڵبژێرن، ده‌شتوانن له‌گه‌ڵ مندا بێنه ناو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان".
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی به‌رهه‌م ساڵح دوای ئه‌وه دێت كه ئێواره‌ی پێنجشه‌ممه 13ی ئه‌یلول ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نشتیمانی كوردستان پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی بۆ گفتوگۆ له‌باره‌ی یه‌كگرتنه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری به سه‌رۆكایه‌تی به‌رهه‌م ساڵح راگه‌یاند.
به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نشتیمانی كوردستان "یه‌كێتی لیژنه‌یه‌كی باڵای پێكهێناوه بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی به‌مه‌به‌ستی یه‌كگرتنه‌وه‌ی ئه‌و دوو حزبه".
رۆژی هه‌ینی 14ی ئه‌یلول به‌رهه‌م ساڵح و دوو ئه‌ندامی حزبه‌كه‌ی له شاری سلێمانی له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی و ئه‌ندامێتی پاڤڵ تاڵه‌بانی و لاهور شێخ جه‌نگی كۆبۆوه و دواتر راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا یه‌كێتی و هاوپه‌یمانی ده‌ڵێن: "له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردولا جه‌ختیان كرده‌وه له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كانی كوردستان و ئه‌و كێشانه‌ی رووبه‌ڕووی هاوڵاتیان بۆته‌وه".
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه "ئه‌وه‌ش له‌چوارچێوه‌ی رێكه‌وتنێكی سیاسی هه‌مه‌لایه‌نه بۆ رێكخستنه‌وه‌ی ناوماڵی كوردستانی به هاوبه‌شی هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان".
PM:10:41:17/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 73193
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت