بەرهەم ساڵح وەک کاندید بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار خۆی تۆمار دەکات


وێستگە نیوز-

بەرهەم ساڵح سەردانی بەغدا دەکات و مەبەست لە سەردانەکەش خۆتۆمارکردنە وەک کاندید بۆ سەرۆک کۆمار.

سەرچاوەیەکی ئاگەدار لە هاوپەیمانی بە وێستگە نیوزی ڕاگەیاند ئەمڕۆ بەرهەم ساڵح سەرۆکی هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری لەگەڵ ئۆرگانەکانی حزبەکەی لە سلێمانی کۆبونەوەی ئەنجامداوە و پێی ڕاگەیاندوون "سێشمە یان چوارشمە سەردانی بەغدا دەکات".

بەرهەم ساڵح ئاماژەی بەوەشکردووە ئامانج لە سەردانەکەی خۆ تۆمارکردنە وەک کاندیدی کورد بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق.

ڕۆژی پێنجشەمە دوا وادەیە بۆ تۆمارکردنی ناوی کاندیدان بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار و تا ئێستاش هیچ لایەنێک کاندیدی بۆ ئەو پۆستە تۆمار نەکردووە.

سێشەمەی داهاتووتر ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە و بڕیارە لە کۆبونەوەکەدا هەڵبژاردن بۆ پۆسی سەرۆک کۆمار بکرێت و تا ئێستاش لایەنە کوردیەکان یەکلایی نەبونەتەوە لە دەستنیشانکردنی کەسێک بۆ ئەو پۆستە و زانیاریەکان دەریدەخەن جگە لە یەکێتی نشتیمانی کوردستان پارتی دیموکراتی کوردستان و کۆمەڵی ئیسلامیش کاندیدیان دەبێت.


PM:06:14:17/09/2018


ئه‌م بابه‌ته 52637 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو