كه‌شناسی هه‌رێم: پێشبینی بارینی باران و لافاوێكی به‌هێز ده‌كرێت

‌دیمەنێک لە لافاو و بارانبارینی زستانی رابردوو.. فۆتۆ: ئەرشیڤ

وێستگه‌ نیوز ـ
کەشناسی هەرێم رایگه‌یاند، پلەکانی گەرما لەسەر رووی دەریای ناوەڕاست (2-3)پلە بەرزبوونەوەیان بەخۆیانەوە بینیوە، کە ئەمەش ئەگەری بارانبارین و لافاو بەهێزتر دەکات لە ناوچەکەدا.


بەڕێوبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 17ی ئه‌یلولی 2018، بڵاویکردەوە: بەرزبوونەوەی‌ پلەی‌ گەرمای‌ رووی‌ دەریای‌ ناوەڕاست 2 تا 3 پلە لە کاتی‌ ئێستادا لە ماوەی‌ ساڵانی‌ (1982تا 2012) ئەم بەرزبوونەوەیەی‌ لە پلەکانی‌ گەرمای‌ تۆمار نەکردووە.

ده‌شڵێت: "بەرزبوونەوەی‌ پلەکانی‌ گەرمای‌ دەریای‌ ناوەڕاست دەبێتە هۆی‌ ناجێگیری‌ لە کەشوهەوای‌ دەریای‌ ناوەڕاست و پاشان درێژبوونەوەی‌ بۆ سەر ناوچەکانی‌ تر".

لەگەڵ بەرزبوونەوەی‌ پلەکانی‌ گەرمای‌ بەهەڵم بوون زیاد دەبێت و دروست بوونی‌ تۆپەڵە هەواو زیاد بوونی‌ باران بارین و دروست بوونی‌ لافاو و هەورەبروسکەی زۆر.

کەشناسی هەرێم ئەوەشی ئاشکراکردووە: "سیستەمی‌ کەشوهەوای‌ دەریای‌ ناوەڕاست کاریگەری‌ راستەوخۆی‌ لەسەر کەشی‌ هەرێم و ناوچەکە هەیە، لەگەڵ زیاد بوونی‌ نزمەپاڵەپەستۆی‌ دەریای‌ ناوەڕاست باران بارینیش بۆ سەر ئەو ناوچانەی‌ دەکەونە ژێر کاریگەری‌ درێژبوونەوەی‌ رێڕەوی‌ زیاتر دەبێت".

راشیگه‌یاندووه‌: پێشبینی‌ زیاد بوونی‌ بارانبارین و لافاو ئەگەرێکی‌ بەهێزترە بە تایبەتی‌ لەگەڵ دروست بوونی‌ دیاردەی‌ (نینۆ) کە لە ئێستادا لە ساتی‌ سەرەتاکانی‌ دروست بوونیەتی‌.

هــ. ر


PM:12:38:17/09/2018


ئه‌م بابه‌ته 145230 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو