باشترین ئامۆژگاریی هه‌یفا وه‌هبی بۆ ئه‌و كچانه‌ی گێچه‌ڵیان پێ ده‌كرێت
وێستگه نیوزـ
خانمه ئه‌كته‌ر و گۆرانیبێژی لوبنانی ئامۆژگاریی هه‌موو كچ و خانمێك ده‌كات كه چۆن به‌ره‌نگاری گێچه‌ڵی پیاوان ببنه‌وه.
له‌میانی به‌شداریكردنی له ئه‌ڵقه‌ی یه‌كه‌می به‌رنامه‌ی "الحكایه" كه میدیاكاری میسری عه‌مور ئه‌دیب له‌سه‌ر كه‌ناڵی mbcمیسر پێشكه‌شی ده‌كات، هه‌یفا وه‌هبی وتی: "ده‌مه‌وێت گرنگترین ئامۆژگاری ئاراسته كچان و خانمان بكه‌م، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه گوێ به گێچه‌ڵ نه‌ده‌ن و فه‌رامۆشی بكه‌ن".
هه‌یفا وه‌هبی رونیكردوه‌ته‌وه: "مه‌رج نییه كچان و خانمان وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه بده‌نه‌وه كه له‌سه‌ر شه‌قام گێچه‌ڵیان پێ ده‌كه‌ن، به‌ڵكو باشترین وه‌ڵام ئه‌وه‌یه گێچه‌ڵكار فه‌رامۆش بكرێت و خۆشت به رێگه‌ی خۆتدا بڕۆیت و گوێ به كاردانه‌وه‌كانی نه‌ده‌یت".
هه‌یفا پێی وایه كه كه ده‌بێت ئافره‌ت له‌پێشدا خۆی خۆشبوێت، له‌وه‌شه‌وه ئافره‌ت ده‌توانێت هه‌موو ئه‌وانه‌ی خۆشبوێت كه له ده‌وروبه‌رین.
PM:09:03:16/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 7561
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت