به‌ڤیدیۆ.. له قافا گیرا
کاتی دزینی سپیکەرەکە
وێستگه نیوزـ
سه‌رنشینێك كه له فڕۆكه‌خانه‌ی ئیبیزا له ئیسپانیا به‌ره‌و مه‌دریدی پایته‌خت ده‌ڕۆیشت، كارمه‌ندێكی فڕۆكه‌خانه‌ی له قافا له‌كاتی كردنه‌وه‌ی جانتایه‌ك و دزینی پارچه كه‌لوپه‌لێك گرت.
وه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كارمه‌نده‌كه جانتاكه ده‌كاته‌وه و سپیكه‌رێكی لێ ده‌رده‌هێنێت و ده‌یخاته گیرفانییه‌وه.
کارمەندەکە تەنها ماوەی 3 رۆژە لە فڕۆکەخانەکە دامەزراوە و کەوتوەتە کار، بەڵام لەسەر ئەو دزییە پۆلیس ده‌ستگیریكردوه و ئه‌ویش دانی ناوە بەوەی سپیکەرەکەی دزیووە.
پۆلیس سپیكه‌ره‌كه‌شی بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی گه‌ڕاندوه‌ته‌وه كه ژنێكه و ئەویش وتویه‌تی زۆر دڵخۆشه به ده‌ستكه‌وتنه‌وه‌ی سپیكه‌ره‌كه، چونكه دەیویست بیکاتە دیاری بۆ یادی لەدایکبونی یەکێک لە کوڕەزاکانی.
PM:04:20:16/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 10469
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت