ئه‌مریكا له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كگۆرك و سوله‌یمانی روونكردنه‌وه ده‌دات
مه‌كگۆرك و سوله‌یمانی
وێستگه نیوز –
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌و راپۆرته رۆژنامه‌وانییانه‌ی ره‌تكرده‌وه كه باسیان له كۆبوونه‌وه‌ی نهێنی نێردراوی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ شه‌ڕی داعش و فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران ده‌كرد بۆ وتووێژكردن له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق.
چارلز كۆل وته‌بێژی وته‌بێژی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له عیراق له هه‌ژماری باڵیۆزخانه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسی: "ئه‌و راپۆرته رۆژنامه‌وانیانه‌ی باس له كۆبوونه‌وه‌ی بریت مه‌كگۆرك نێردراوی تایبه‌تی سه‌رۆك و جه‌نه‌ڕالێكی ئێرانی بۆ وتووێژكردن له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق ده‌كه‌ن، دوورن له راستییه‌وه".
وته‌بێژی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له عیراق جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه "دیداری له‌و شێوه‌یه ئه‌نجام نه‌دراوه.
ئه‌مه لێدوانه‌ی وته‌بێژی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا دوای ئه‌وه دێت كه رۆژنامه‌ی "الجریده"ی كوه‌یتی له راپۆرتێكیدا كه رۆژی شه‌ممه 2018/9/15 بڵاویكرده‌وه، رایگه‌یاند كه "دیدارێكی نهێنی له‌نێوان قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران و برێت مه‌كگۆرك نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش ئه‌نجامدراوه و گفتوگۆیان له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق و هێرشكردنه سه‌ر كونسوڵخانه‌ی ئێران له به‌سره كردووه".
رۆژنامه كوه‌یتییه‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه كه "رۆژی سێشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو قاسم سوله‌یمانی و برێت مه‌كگۆرك به‌نهێنی یه‌كترییان بینیووه بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق رێكبكه‌ون".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "دیداره‌كه له‌سه‌ر داواكاریی برێت مه‌كگۆرك بووه، ئه‌مریكییه‌كان قاسم سوله‌یمانیان دڵنیاكردووه‌ته‌وه كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به سووتاندنی كونسوڵخانه‌ی ئیرانه‌وه نییه له به‌سره كه له‌میانی خۆپیشاندانی خه‌ڵكی پارێزگاكه بۆ داواكردنی ئاو و كاره‌با و هه‌لی كار سووتێنرا".
رۆژنامه‌كه ئاشكراشیكرد كه "ئه‌مریكییه‌كان داوایان له ئێرانییه‌كان كردووه هاوپه‌یمانه‌كانیان ئاگادار بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان له ھێرشكردنه سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له عیراق به‌دوور بگرن تا نه‌بێته مایه‌ی درووستبوونی گرژییه‌ك كه سه‌ره‌نجام له كۆنترۆڵ ده‌ربچێت".
روونیشیكرده‌وه كه "مه‌كگۆرك به سوله‌یمانی گوتووه، له پێناو پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراقدا پێویسته هه‌ردوو وڵات ناكۆكییه‌كانیان به‌لاوه بنێن و كار بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت بكه‌ن".
له راپۆرته‌كه‌ی رۆژنامه‌كه‌دا هاتووه: "قاسم سوله‌یمانی به مه‌كگۆركی وتووه، عیراق بۆ ئێران هێڵی سوور و به‌رژه‌وه‌ندی ژیارییه، بۆیه ناكرێت له ده‌ستی بدات، به‌ڵام ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی نیشانداوه ده‌سته‌به‌ری ئه‌وه بكات رێگه له هه‌ڕه‌شه‌كردن له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا بگرێت له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانی ئیرانه‌وه، ئه‌گه‌ر بێت‌و واشنتن ده‌ست بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران نه‌بات له عیراق".
AM:09:23:16/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 3837
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت