ئه‌مریكا دواھاوكارییه‌كانی بۆ فه‌ڵه‌ستین راده‌گرێت
وێستگه نیوز –
ئه‌مریكا ده‌ستی كردووه به راگرتنی پێدانی ھاوكاری مرۆیی بۆ دامه‌زراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی فه‌ڵه‌ستینی كه به‌مه‌به‌ستی به‌ستنی په‌یوه‌ندی باش له نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین ساڵانه بڕی ملیۆنان دۆلاری بۆ ته‌رخان ده‌كرا.
به‌پرسانی ئێستا و پێشووی ئه‌مریكا به رۆژنامه‌ی New York Times -یان راگه‌یاندووه كه ئه‌مریكا له چوارچێوه‌ی راگرتنی ھه‌موو جۆره ھاوكارییه‌ك بۆ فه‌ڵه‌ستینییه‌كان، بڕیاری راگرتنی ھاوكاری بۆ گشت ئه‌و پرۆگرامانه ده‌ركردووه كه ئامانج لێیان به‌ھێزكردنی په‌یوه‌ندی نێوان گه‌لی فه‌ڵه‌ستین و ئیسرائیل بوون.
ئاماژه‌شیان به‌وه‌دا كه پرۆگرامی به‌ڕێوه‌بردنی شه‌ڕ و پێكدادان و دامركاندنه‌وه و پرۆگرامی Kids4Peace (منداڵان بۆ ئاشتی) له نێو ئه‌و پرۆگرامانه‌دان كه ئه‌مریكا ھاوكارییه‌كانی لێبڕیوون.
به‌رپرسان راشیانگه‌یاندووه كه ته‌نھا عه‌ره‌ب و جوله‌كه‌كانی ئیسرائیل ده‌توانن سوود له ھاوكارییه‌كانی ئه‌مریكا وه‌ربگرن.
پێشتریش ئاژانسی گه‌شه‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا رایگه‌یاندبوو كه به‌ھۆی بڕیاری راگرتنی ھاوكاری ئیداره‌ی تره‌مپ بۆ فه‌ڵه‌ستین له ئێستادا ناتوانن ھاوكارییه‌كان بگه‌یننه كه‌رتی غه‌ززه و كه‌ناری رۆژئاوا.
AM:08:17:16/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 1457
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت