قوباد تاڵەبانی پەیامێکی لەبارەی پاشەکەوتی مووچە و قەرزی فەرمانبەران ڕاگەیاند


 

وێستگە نیوز-

قوباد تالەبانی ڕایگەیاند شتێک نامێنێت بە ناوی پاشەکەوتی مووچە و سەرجەم پارە پاشەکەوتکراوەکانیش دەگەڕێننەوە بۆ موچەخۆران.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم کە هاوکات سەرۆکی لیستی یەکێتیە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە میانی بەشداریکردنی لە دیبەیتێکی کراوەدا لەگەڵ ڕۆژنامەنوسان ڕەحمان غەریب و تارق فاتح و هێمن باقر و ئاشتی عوبدوڵا، پەیامێکی لەبارەی پاشەکەوتی موچە و قەرزەکانی فەرمانبەران ڕاگەیاند و جەختیکردەوە شتێک نامێنێت بە ناوی پاشەکەوتی موچەی فەرمانبەران.

قوباد تاڵەبانی وتی " زیاد بوونی داهاتی حکومەت وای کردوە دەستکاری پاشەکەوتی موچە بکەین و بەڵین دەدەم شتێک نامێنێت بەناوی پاشەکەوت".

تاڵەبانی ڕونیشیکردەوە حکومەت حسابێکی بانکیی دەکاتەوە بۆ موچەخۆران و بڕی پاشەکەوتەکە دەخەنە ئەو حسابە بانکییە و هاوڵاتیان دەتوانن ئەو بڕە پارەیە بە چەند جارێک لە بانک وەرگرنەوە.

جێگری سەرۆکی حکومەت وتیشی "ئەو پلانەی هەمانە بۆ چارەسەری کێشەی پاشەکەوت دڵنیاین دەتوانین جێبەجێی بکەین و حکومەتی فیدرالیش یارمەتیدەرمان دەبێت بۆ ئەو مەبەستە".


 


PM:08:36:14/09/2018


ئه‌م بابه‌ته 54537 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو