حزبێکی تورکمانی پشتیوانی خۆی بۆ پارتی ڕاگەیاند



وێستگە نیوز-

حزبی شروقی تورکمانی کوردستان پشتیوانی خۆی بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاگەیاند و داوا لە ئەندامانی دەکات دەنگ بە لیستی پارتی بدەن.

لە بەیاننامەیەکدا حزبی شروقی توركمانی داوا لە گەلی تورکمان و دەنگدەرانی لە هەرێم دەکات بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەنگ بە لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان بدەن.

لەبەیاننامەکەدا ئەو حزبە تورکمانییە لەبارەی هۆکاری پشتیوانیکردنی پارتییەوە ڕونیکردەوە "پارتی دەتوانێت مافە ڕەواکانی گەلەکەمان بەدەستبهێنێت و دڵنیاین سەرکەوتودەبێت".

حزبی شروقی تورکمانی زیاتر لە 19ساڵە دامەزراوە و بارەگای سەرەکی لە هەولێری پایتەختی هەرێمە.


PM:07:21:14/09/2018


ئه‌م بابه‌ته 3724 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو