لە بارزان گەریلاکانی هەپەگە سەربازێکی تورکیان کوشت


وێستگە نیوز-

لە چەند چالاکیەکی گەریلاکانی هەپەگەدا لە ناوچەی بارزان سەربازێکی تورک کوژرا و تا ئێستاش حکومەتی تورکیا هیچ ڕاگەیەنراوێکی لەو بارەیەوە نەبووە.

بەگوێرەی بەیاننامەیەکی ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستی گەل لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا گەریلاکانیان چەند چالاکیەکیان لە تەپەی خوەدێی سەر بە بارزان ئەنجامداوە و توانیویانە گورزێکی توند بە سوپای تورکیا بگەیەنن.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە لە ئەنجامی یەکێک لەو چالاکیانەدا سەربازێکی تورک کوژراوە و ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی چالاکیەکانی تر نەزانراوە.

تا ئێستا سوپای تورکیا هیچ ڕاگەیەندراوێکی فەرمیی لەو بارەیەوە نەبووە و ئاماژەی بە هیچ یەک لە پێکدادانەکان نەکردووە.

چالاکی گەریلاکانی هەپەگە لەکاتێکدایە لە 12ی ئەم مانگەوە ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیا لەو ناوچەیە دەستیپێكردووە دژیان.


PM:05:46:14/09/2018


ئه‌م بابه‌ته 2908 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت