سۆسیالیست شوێن و کاتی مەراسیمی دەستپێکردنی بانگەشەی ڕاگەیاند


وێستگە نیوز-

حزبی سۆسیالیست کە لە چوارچیوەی هاوپەیمانی سەردەمدا بەشداری هەڵبژاردن دەکات، وادەی دەستپێکردنی بانگەشەی ڕاگەیاند و کەسی یەکەمی حزبەکەش وتاری دەبێت.

بەختیار کەریم وتەبێژی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان بە وێستگە نیوزی ڕاگەیاند "ڕۆژی سێشەمەی داهاتوو لیستی سەردەم لە هەولێری پایتەختەوە بە مەراسیمێكی فراوان بانگەشەی دەستپێدەکات".

وتەبێژەکەی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان وتیشی "لە مەراسیمەکەدا بەڕێز محەمەدی حاجی مەحمود بەشداری دەکات و وتارێکی دەبێت".

سەبارەت بەوەی بۆچی هەولێریان هەڵبژاردووە بۆ دەستپێكردنی بانگەشەی هەڵبژادن بەختیار کەریم وتی "هەولێر پایتەختی هەرێمە و دوو حزبەکەی تری ناو هاوپەیمانیی سەردەم بارەگای سەرەکیان لەو شارەیە".

حزبی سۆسیالیت دیموکراتی کوردستان لەگەڵ هەر یەک لە پارتی کرێکاران و یەکێتی نەتەوەی کوردستان هاوپەیمانیی سەردەمیان پێکهێناوە بۆ بەشداریکردنی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.


PM:05:18:14/09/2018


ئه‌م بابه‌ته 3124 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو