كۆمسیۆن: ده‌نگده‌ر ناتوانێت به ناسنامه‌ی باری شارستانی ده‌نگ بدات
وێستگه نیوز -
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی بڵاوكرده‌وه كه له رۆژی ده‌نگدان ده‌نگده‌ر ده‌توانێت ده‌نگی پێبدات.
به‌پێی رێنماییه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان ده‌نگده‌ر ده‌بێت یه‌كێك له به‌ڵگه‌نامه‌كانی كارتی نیشتیمانی یاخود ره‌گه‌زنامه‌ی عیراقی، یاخود پاسپۆرتی پێبێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ده‌نگ بدات.
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌نگده‌ر ناتوانێت به ناسنامه‌ی باری شارستانی ده‌نگ بدات.
كۆمسیۆن جه‌ختی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ساڵی له دایكبوونیان (2000)ه ئه‌وانه ده‌بێت ناسنامه‌ی باری شارستانی و ره‌گه‌زنامه‌ی عیراقیشیان پێبێت و ئه‌گه‌ر ره‌گه‌زنامه‌یان نه‌بێت ده‌بێت ره‌گه‌نامه‌ی باوكیان پێبێت تا بتوانن ده‌نگ بده‌ن.
بڕیاره رۆژی 30ی ئه‌یلول هه‌ڵبژاردنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت و كۆمسیۆن به‌رده‌وامه له ئاماده‌كارییه‌كانی بۆسه‌رخستنی پرۆسه‌كه.
PM:02:26:14/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 9400
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت