دوو چالاكوانی مه‌ده‌نی شاری سنه ده‌ستبه‌سه‌ر كران
وێستگه نیوز –
رۆژێك دوای به‌ڕێوه‌چوونی مانگرتنی گشتی له شاری سنه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه، دوو چالاكوانی مه‌ده‌نی شاره‌كه ده‌ستبه‌سه‌ركران.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، رۆژی پێنج شه‌ممه 13ی ئه‌یلولی 2018 سوره‌یا خدری، چالاكوانی بواری مافه‌كانی منداڵان و چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شاری سنه كه ئه‌ندامی دامه‌زراوه‌ی خێرخوازیی (رۆژیار كوردستان) بووه، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌و شاره‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، موسلیم سه‌عیدپوور، چالاكوانی ناسراوی خه‌ڵكی شاری سنه، دوای بانگهێشت كرانی بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
ئه‌م هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران دوای ئه‌وه دێت رۆژی چوارشه‌ممه 12ی ئه‌یلول، وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك دژی له‌سێداره‌دانی رامین حسێن په‌ناهی، لوقمان موڕادی و زانیار موڕادی و بۆردوومانكردنی باره‌گاكانی حزبی دیموكرات له شاری كۆیه له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانی ئێرانه‌وه، دانیشتوانی شاره كوردییه‌كانی رۆژهه‌ڵات مانگرتنی سه‌رتاسه‌رییان راگه‌یاند و دوكان و بازاڕیان نه‌كرده‌وه.
PM:02:04:14/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 2500
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت