پۆلیس له‌سه‌ركوشتنی گه‌نجه‌كه‌ی هه‌ولێر روونكردنه‌وه ده‌دات
وێستگه نیوز –
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ھه‌ولێر له‌سه‌ر كوشتنی سالار سدیق روونكردنه‌وه ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت كه له‌سه‌ر كێشه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌تی سویدی و خێزانه‌كه‌ی، به هه‌ڵه ناوبراو كوژراوه.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه نیوز نێردراوه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ھه‌ولێر رایگه‌یاند كه "دوا به‌دوای رووداوی كوشتنی سالار سدیق له 12ی ئه‌م مانگه‌دا ده‌نگۆی ھۆكاری كوشتنه‌كه‌ی به‌م شێوه‌یه له میدیاكان بڵاو بۆوه كه گوایه به‌ھۆی گیان له‌ده‌سدانی كه‌سێك له نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌تی سویدی وه‌ك تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌یه‌ك ھه‌ڵساون به كوشتنی سالار سدیقی به‌رپرسی ژمێریاری ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ھه‌ولێر ده‌ڵێت: "به‌ڵام ئه‌مه دووره له‌ڕاستی به‌ڵكو ڕاستی رووداوه‌كه به‌و شێوه‌یه بووه كه دوای ده‌ستگیركردنی تاوانبار«(ی. ا. ح.) دانی به تاوانه‌كه‌ی دانا".
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا پۆلیسی ھه‌ولێر راستی رووداوه‌كه‌ی به‌مشێوه‌یه خسته‌ڕوو "دوا ئه‌وه‌ی كێشه‌یه‌كی خێزانی ده‌كه‌وێته نێوان به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خوشخانه‌ی ناوبراو و خێزانه‌كه‌ی كه ده‌كاته خوشكی بكوژ، دواتر برای خێزانی به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌كه چۆته نه‌خۆشخانه‌كه و دوای ده‌رچوونی سالار له نه‌خۆشخانه‌كه به‌ھه‌ڵه ئه‌و تاوانه‌یان ئه‌نجام داوه و سالاریان كوشتوه".
جه‌ختیشی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه كه "راستی رووداوه‌كه به‌م شێوه‌یه بووه و داواكارین له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و ھاوڵاتیان ھیچ كات گوێ بۆ ھه‌واڵی نادروست نه‌گرن نه‌یكه‌نه سه‌رچاوه بۆ وه‌رگرتنی زانیاری".
پێشتر پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند كه "دۆسیه بۆ ئه‌م رووداوه كرایه‌وه و ده‌ست به‌لێكۆڵینه‌وه كرا، دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له رووداوه‌كه توانرا بكه‌ری سه‌ره‌كی تاوانه‌كه له شارۆچكه‌ی كۆیه ده‌ستگیر بكرێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "تۆمه‌تبار دوای ده‌ستگیركردنی دانی‌نا به تاوانه‌كه‌ی كه به‌هه‌ڵه هه‌ڵساوه به ئه‌نجامدانی ئه‌م تاوانه".
AM:11:36:14/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 6316
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت