كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ شه‌ممه راگه‌یه‌ندرا
وێستگه نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه له ئه‌نجامی به‌رده‌وامی كاریگه‌ری نزمه‌پاڵه‌په‌ستۆی وه‌رزی گه‌رمی ساڵانه، سبه‌ینێ ئاسمان ساماڵ ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی 2018/9/14 له شاره‌كانی هه‌رێم و كه‌ركوك ئاسمان ساماڵ ده‌بێت و له شاره‌كانی هه‌ولێر و دهۆك په‌ڵه‌هه‌وری جیاجیا ده‌بێت.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له هه‌ولێر 43، سلێمانی 41، دهۆك 42، كه‌ركوك 45 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.
كه‌شناسی هه‌رێم ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه سبه‌ینێ شه‌ممه 15ی ئه‌یلولی 2018 له شاره‌كانی هه‌رێم و شاری كه‌ركوك ئاسمان ساماڵ ده‌بێت.
راشیگه‌یاند كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له هه‌ولێر 40، سلێمانی 39، دهۆك 39، كه‌ركوك 43 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.
AM:11:19:14/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 9169
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت