له رووداوێكی هاتووچۆدا 2 گه‌نج گیانیان له‌ده‌ست دا
وێستگه نیوز –
به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند كه له رووداوێكی هاتووچۆدا له‌ناو قه‌زای كه‌لار دوو گه‌نج گیانیان له‌ده‌ست دا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، رائیدی مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدووری به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند كه ئێواره‌ی پێنجشه‌مه له گه‌ڕه‌كی گازینۆی قه‌زای كه‌لار ئۆتۆمبێلێك له‌جۆری ئه‌ڤه‌لۆن دوو گه‌نجی شێلا".
رائید عه‌لی جه‌مال قدووری ده‌ڵێت: "دوای گه‌یاندنیان به‌نه‌خۆشخانه یه‌كێكیان گیانی له‌ده‌ست دا ئه‌وی تریان دوای چاره‌سه‌ری پێویست له‌به‌شی فریاكه‌وتنی شه‌هیدهه‌ژار به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی كرا".
به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی دیكه‌شیان گیانی له‌ده‌ست دا".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "ئه‌و دوو گه‌نجه به‌ناوه‌كانی (ئارام ئه‌حمه‌د فه‌تحوڵا) له‌دایكبووی 1990 و (عه‌زیز فه‌ریق ئه‌حمه‌د) له‌دایكبووی 1994 دانیشتووی قه‌زای كه‌لارن".
رائید عه‌لی جه‌مال قدووری روونیشیكرده‌وه كه "له‌ئێستاشدا شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه به‌بڕیاری دادوه‌ر به‌پێی ماده‌ی 24ی هاتووچۆ به‌ند كراوه".
AM:10:54:14/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 10637
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت