كاندیدێكی پێشووی هاوپه‌یمانی گه‌ڕایه‌وه ناو گۆڕان
وێستگه نیوز -
كاندیدێكی پێشووی هاوپه‌یمانی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری كه له‌لایه‌ن به‌رهه‌م ساڵحه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت، گه‌ڕایه‌وه ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و بڕیاری دا كار بۆ سه‌ر خستنی گۆڕان بكات.
گوڵاڵه سدیق كه له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقدا له سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری خۆی كاندید كردبوو، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك دوو وێنه‌ی له ئاهه‌نگی ده‌ستپێكی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بڵاوكرده‌وه.
گوڵاڵه سدیق نووسیویه‌تی: "به شانازیه‌وه كار ده‌كه‌ین بۆ سه‌ر خستنی لیستی 148ی گۆڕان".
له هه‌ڵبژاردنی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستاندا كه له 2013 به‌ڕێوه‌چوو، گوڵاڵه سدیق له‌سه‌ر لیستی گۆڕان خۆی كاندید كرد بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ڵام ده‌نگی نه‌هێنا و سه‌رنه‌كه‌وت، له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقیشدا له‌سه‌ر لیسته‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح خۆی كاندید كرد به‌ڵام له‌وێشدا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست نه‌هێنا.
AM:10:23:14/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 44949
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت