كۆمسیارێكی گۆڕان له‌كۆمسیۆن: هۆکاری یەکەمی ساختەکاری هه‌ڵبژاردن هاوڵاتیانن
د.ڕێزان حه‌مه‌ڕه‌شید
وێستگه نیوز -
كۆمسیارێكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه هیچ پێشنیارێكمان له‌سه‌ر خاوێنكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی پارتی و یه‌كێتی ره‌تنه‌كراوه‌ته‌وه، جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "هۆکاری یەکەمی ساختەکاری هه‌ڵبژاردن هاوڵاتیان خۆیانن با هاوڵاتیان نەچن ساختە بۆ حیزبەکان بکەن کە پێێان وتن ڕەتی بکەنەوە ئیتر خۆ جنۆکە ناچێت ساختەکاری بکات".
له‌میانه‌ی وتووێژێكی ژیار محەمه‌د له به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ د.ڕێزان حه‌مه‌ڕه‌شید سه‌رۆكی بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و راپرسی له‌هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه "ئه‌و تۆماره‌ی ده‌نگده‌رانه‌ی ره‌خنه‌ی به‌وشێوازه لێده‌گیرێت به‌و جۆره نییه كه باسی ده‌كه‌ن ته‌نانه‌ت ئه‌و تۆماری ده‌نگده‌رانه‌ی به‌كارده‌هێنرێت بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه نیه كه له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عیراق به‌كارهێنرا".
رێزان حه‌مه ره‌شید ده‌ڵێت: "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه نه‌مانتوانی وه‌ك پێویست ئه‌و تۆماری ده‌نگده‌رانه‌ی كوردستان پاك بكه‌ینه‌وه كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆ و ڕاپرسی له‌هه‌رێمی كوردستان به‌بڕیارێك هه‌ستا به ئاماده‌كردنی تۆمارێكی نوێ كه‌به‌پێی یاسا ڕێگا دراوه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و داتایه دروست بكه‌ین فۆرمی خۆراكمان كرده بنه‌ما هاتین هه‌تا (31-12-2017) ئامارمان وه‌رگرتووه".
سه‌باره‌ت به‌سڕینه‌وه‌ی ناوی مردووش له لیسته‌كه، سه‌رۆكی بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆمسیۆن ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "بۆ سڕینه‌وه‌ی ناوی مردوو سودمان له‌و داتایه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی وه‌رگرتووه بۆیه كه ده‌وترێت ناوی مردوو له‌تۆماری ده‌نگده‌راندا هه‌یه تاڕاده‌یه‌ك ڕاسته به‌ڵام به‌و ڕێژه‌یه نییه كه باس ده‌كرێت بۆیه له (125،000) ناوی مردوو من توانیومه 26 هه‌زار ناوی مردوو بسڕمه‌وه ناكرێت ئه‌و (125،000) له‌سه‌ر تۆماری ده‌نگده‌ران بكرێت به‌ماڵ له‌و 26000 ناوه‌ش توانیومه ( 1900) ناو بسڕمه‌وه چونكه ئه‌وانه دڵنیابومه‌ته‌وه كه مردوون، نموونه‌یه‌كی زیندوو بۆ نمونه ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د ئه‌حمه‌دمان هه‌یه ( 570) ناوی وای بۆ هێناوم له‌كاتێكدا ته‌نها یه‌ك كه‌س به‌و ناوه مردووه كه‌واته ده‌توانم بڵێم هه‌وڵی ته‌واو دراوه بۆ سڕینه‌وه‌ی ناوی مردووان، به‌ڵام سروشتی ئه‌و داتایه‌ی هه‌مانه سه‌د له‌سه‌د ته‌واو نییه".
له‌باره‌ی خاوێن كردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران كه هه‌ندێك لایه‌ن داوای ده‌كه‌ن، سه‌رۆكی بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و راپرسی له‌هه‌رێمی كوردستان- عیراق ده‌ڵێت وتی: "من له رادیۆ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ئێوه‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نم به‌دوو ڕێگا ده‌توانرێت تۆماری ده‌نگده‌ران پاكبكرێته‌وه، یه‌كه‌م ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری گشتی كه ئه‌وه‌ش به‌پێی ده‌ستور ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی عیراقه، دووه‌م ئاماده‌كردنی تۆماری بایۆمه‌تریه كه ئه‌وه‌ش هی ئه‌وه‌نیه بڵێی به‌مانگ و دوو مانگ ته‌واو ئه‌بێت".
وتیشی: "به‌شێكی زۆر كه‌می ئه‌و ترسه راسته كه لایه‌نه‌كان ده‌ڵێن به‌هۆی تۆماری ده‌نگده‌ارانه‌وه پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن خاوێن نابێت، من پیشه‌ییانه باسی ده‌كه‌م چونكه ساخته‌كاری به‌ته‌نها به‌تۆماری ده‌نگده‌ران ناكرێت به‌ڵكو به‌شداری نه‌كردنی هاوڵاتیان و نه‌چونیان بۆ ده‌نگدان هۆكاری سه‌ره‌كیه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "دوو شێوازی چاره‌سه‌ری لایه هاوڵاتی یه‌كه‌میان به‌شداریكردنێتی له‌پڕۆسه‌ی ده‌نگدان یه‌كێكی تریشیان ئه‌وه‌یه كه ساخته‌كاری ده‌كات كێیه؟ خۆ جنۆكه ناچێت ساخته‌كاری بكات هه‌ر هاوڵاتی ده‌چێت !، باهاوڵاتی راستگۆ بێت ئه‌وه‌نده موجامه‌له‌ی حیزبه‌كان نه‌كات كه پێیان وتن بچن ساخته‌كاری بكه‌ن ره‌دی بكه‌نه‌وه، ئه‌وه كۆمسیۆن نیه كه ساخته‌كاری ده‌كات".
سه‌رۆكی بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان روونیشیكرده‌وه كه "كۆمسیۆن له‌دوو حاڵه‌تدا ده‌توانێت ساخته‌كاری بكات ئه‌و كۆمسیۆنه‌ی كوردستان كه سه‌ربه‌خۆ نییه نوێنه‌ری هه‌موو حیزبه‌كانی تێدایه قازانجی ئه‌وه‌یه هاوڵاتی ئاگای لێ نییه ئێـمه رۆژانه چه‌نده رووبه‌ڕووبوونه‌وه و به‌گژداچونه‌وه‌مان هه‌یه له‌سه‌ر مافی خه‌ڵك هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی به‌هه‌موو پێكهاته حیزبیه‌كانه‌وه سورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌نگی ده‌نگده‌ر بپارێزین به ئه‌مانه‌ته‌وه بڵێم تا ئێستا ئه‌ندامه ئۆپۆزسیۆنه‌كان پێشنیارێكیان نه‌كردووه كه باش بویێت و ئه‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵات ره‌فزیان كردبێت به‌پێچه‌وانه‌وه زۆر پیشیییانه هه‌موویان كارده‌كه‌ن".
هه‌فته‌ی ڕابردووتر محه‌مه‌د ره‌ئوف ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری حیزبی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری ڕایگه‌یاند" چوار لایه‌نه ناڕازییه‌كه یاداشتێكیان له‌سه‌ر تۆماری ده‌نگده‌ران داوه به كۆمسیۆنی كوردستان به‌ڵام وه‌ڵامیان نه‌داوینه‌ته‌وه ئه‌وه‌ش یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانه بۆ بایكۆتكردنی هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانیه‌وه".
به‌ڵام د.ڕێزان ده‌ڵێت: "نه‌خێر وانییه، به‌داخه‌وه وه‌ڵامی ئه‌و چوار حیزبه‌مان داوه‌ته‌وه به‌ژماره وه‌ڵاممان داونه‌ته‌وه له سێ ڕۆژنامه‌ش وه‌ڵاممان داونه‌ته‌وه، ئه‌و تۆماره له 100% پاك نیه، به‌ڵام له‌و تۆماره پاكتره كه هه‌ڵبژاردنی (2013)ی پێكراوه و كه‌س قسه‌ی نه‌كردووه، له‌و تۆماره پاكتره له تۆماری ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه خاوێنتره كه هه‌ڵبژاردنی پێكراوه و كه‌س قسه‌ی نه‌كردووه".
هه‌ر له‌و دیداره‌دا محمه‌د ره‌ئوف رایگه‌یاند كه "به‌هه‌زاره‌ها رێگای ساخته‌كاری هه‌یه (10-20) كورسی ده‌رفه‌تی ساخته‌كاری هه‌یه"، له وه‌ڵامدا ئه‌و كۆمسیاره ده‌ڵێت: "ره‌نگه ئه‌و ژماره‌یه راست بێت له‌سه‌ر ئه‌و تۆماره‌ی ره‌فزمان كردووه نه‌ك ئه‌م تۆماره‌ی به‌كاریده‌هێنین، ته‌حه‌دا ده‌كه‌م له‌م ماوه‌یه‌دا ئه‌وانه هه‌ر ژماره‌یه‌كیان وتبێت راست ده‌رچوبێت، له‌لایه‌كی تریش ئه‌و قسه‌یه ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی كورد ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه كه (10-20)كورسی ساخته‌بێت واته ژماره‌ی هاوڵاتیانی كورد ئه‌وه‌نده نییه كه ئه‌و هه‌موو كورسیه ساخته‌بێت".
د.ڕێزان حه‌مه‌ڕه‌شید وتیشی: "كاتێك حیزبه سیاسیه‌كان ئازایانه نایه‌نه ژێر باری ئه‌وه‌ی داوای دواخستنی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن ئیت ناچار ده‌بێت خه‌تاكه بده‌ی به‌سه‌ر كه‌سێكی تردا".
ده‌رباره‌ی ناوی هاوڵاتیانی سوری و كوردی ئێرانی و توركیا له‌تۆماری ده‌نگده‌ران؟ د.رێزان باسی له‌وه كرد كه "به‌پێی تۆماره‌كه‌ی ئێمه له وه‌زاره‌تی بازرگانی وه‌رمانگرتووه تۆماری هاوڵاتیانی عیراقی به‌ژماره‌ی ناسنامه‌كانیان به‌ته‌واوی دیاره و دیاریكراوه، واته ئه‌وه هاوڵاتی ئه‌سڵی عیراقی بێ هیچ گرفتێك له‌هاوڵاتی ده‌ره‌وه‌ی عیراق جیاده‌كاته‌وه".
سه‌رۆكی بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕاپرسی له‌هه‌رێمی كوردستان له‌كۆتایی قسه‌كانیدا جه‌ختی كرده‌وه كه "ئه‌م هه‌ڵبژاردنه به‌م تۆماره نوێیه‌ی ده‌نگده‌ران ده‌كرێت نه‌ك تۆماری ده‌نگده‌رانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق، ئه‌م تۆماره خاوێن نییه زیاتر له (8000) ناوی دوباره‌مان لێ ده‌رهیناوه واته"مصحف الشریف" نییه، به‌ڵام ئه‌و تۆماره پیسه‌ش نیه كه پێشتر هه‌بووه و قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرا نۆسه‌د هه‌زار یا پێنج سه‌د هه‌زار ناوی دووباره‌ی تێدایه".
راشیگه‌یاند كه "ئێمه هه‌رچیمان له‌ده‌ستهاتووه ئه‌نجاممان داوه بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران، به‌ڵام ده‌توانم بڵێم زیاتر له (280) هه‌زار ناو جیاواز هه‌یه له‌نێوان ئه‌م تۆماری ده‌نگده‌رانه له‌گه‌ڵ تۆماری ده‌نگده‌رانه‌ی كه هه‌ڵبژاردنی عیراقی پێكرا له مانگی پێنج‌دا".
AM:10:03:14/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 1964
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت