ئه‌و كه‌سه‌ی گه‌نجه‌كه‌ی هه‌ولێری كوشت، ده‌ستگیر كرا
وێستگه نیوز –
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند كه ئه‌و گه‌نجێكی دایه‌به‌ر ده‌ستڕێژی گوللـه و كوشتی ده‌ستگیركرا و دانی ناوه به‌وه‌ی به هه‌ڵه كوشتوویه‌تی.
شه‌وی چوارشه‌ممه له‌سه‌ر پێنجشه‌ممه له شاری هه‌ولێر هاوڵاتی سالار مه‌لا سدیق پیرۆمه‌ری، له ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی خۆیدا به هۆكارێكی نادیار درایه‌به‌ر ده‌ستڕێژی گوللـه و گیانی له‌ده‌ست دا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند كه بكوژه‌كه‌ی دوێنێ ده‌ستگیر كرا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه "دوای ئه‌وه‌ی سه‌عات 8:30 خوله‌كی شه‌وی چوارشه‌ممه له‌سه‌ر پێنجشه‌ممه پۆلیس ئاگادار كرانه‌وه به‌بوونی رووداوێكی كوشتن له شه‌قامی 100 مه‌تری نزیك عه‌نكاوه، دوای گه‌یشتنی پۆلیس ده‌ركه‌وت كه هاوڵاتیه‌ك به‌ناوی (سالار سدیق)، ته‌مه‌ن (34) ساڵ، پیشه كارمه‌ندی نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌تی سویدی، له‌لایه‌ن تۆمه‌تبارێكه‌وه كوژرا بوو، تۆمه‌تبار له‌شوێنی رووداو رایكردبوو".
پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ڵێت: "دۆسیه بۆ ئه‌م رووداوه كرایه‌وه و ده‌ست به‌لێكۆڵینه‌وه كرا، دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له رووداوه‌كه توانرا بكه‌ری سه‌ره‌كی تاوانه‌كه له شارۆچكه‌ی كۆیه ده‌ستگیر بكرێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "تۆمه‌تبار دوای ده‌ستگیركردنی دانی‌نا به تاوانه‌كه‌ی كه به‌هه‌ڵه هه‌ڵساوه به ئه‌نجامدانی ئه‌م تاوانه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ رێكخرا و ره‌وانه‌ی به‌رده‌م دادوه‌ر كرا و بڕیاریدا به‌به‌ندكردنی تۆمه‌تبار به پێی مادده (406) له یاسای سزادانی عیراقی.
پێشتر چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ وێستگه نیوز، ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه "سالار مه‌لا سدیق سه‌یاره‌یه‌كی كڕیوه، دیاره خاوه‌نی سه‌یاره‌كه دوژمنداربووه دوژمنه‌كان وایانزانیوه هه‌ر دوژمنه‌كه‌ی خۆیانه و ده‌ستڕێژی گوللـه‌یان لێكردووه و گیانی له ده‌ستداوه".
وێستگه نیوز، بۆ زانینی هۆكاری سه‌ره‌كی كێشه‌كه په‌یوه‌ندی به پۆلیسی هه‌ولێره‌وه كرد، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌و كه‌یسه‌دا ته‌واو نه‌بوون، ئاماده‌نه‌بوون هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر رووداوه‌كه بده‌ن.
AM:08:46:14/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 13529
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت