پارێزگاری به‌سره: ده‌چمه به‌رده‌م دادگا
ه‌سعه‌د عیدانی، پارێزگاری به‌سره
وێستگه نیوزـ
دوای ده‌ركردنی فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆی، پارێزگاری به‌سره ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕی بچێته به‌رده‌م دادگا و وتی متمانه‌یه‌كی زۆری به دادگاكانی عیراق هه‌یه.
له به‌یاننامه‌كه‌یدا كه نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی ده‌ریكردوه، ئه‌سعه‌د عیدانی، پارێزگاری به‌سره رایگه‌یاندوه كه دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی و تۆماری ده‌نگیی ئه‌وتۆی لایه كه پشتڕاستی ده‌كه‌نه‌وه جاسم سه‌عدی، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پێشووی پارێزگاكه له وه‌رگرتنی به‌رتیل له هه‌ندێك ئه‌فسه‌ری پۆلیس تێوه‌گلاوه.
ئه‌سعه‌د عیدانی ئاماده‌یی خۆشی ده‌ربڕی بچێته به‌رده‌م دادگا و ئه‌و به‌ڵگانه‌یان پێشكه‌ش بكات كه به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی پۆلیسی به‌سره تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن و رایگه‌یاند كه متمانه‌یه‌كی زۆری به دادگاكانی عیراق هه‌یه.
پارێزگاری به‌سره راشیگه‌یاندوه كه پیش‌تر وه‌زیری ناوخۆ و سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی له گه‌نده‌ڵییه‌كانی جاسم سه‌عد ئاگادار كردوه‌ته‌وه، به‌ڵام هیچ رێوشوێنێك به‌رامبه‌ری نه‌گیراوه‌ته‌به‌ر، دواجار كه دۆسیه‌كه له به‌رده‌م رای گشتی له دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌ماندا ئاشكرا بوو، ئینجا به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی پۆلیس به تۆمه‌تی ناوزڕاندن سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار كردوه.
پێشتر میدیا عیراقییه‌كان بڵاویانکردوە
كه له‌سه‌ر سكاڵای جاسم سەعدی، فه‌رمانده‌ی پێشووی پۆلیسی پارێزگاكه، دادگای عیراق فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ پارێزگاری به‌سره دەرکردوە.
له فه‌رمانه‌كه‌دا كه دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی سه‌ربه ئه‌نجومه‌نی باِڵای داد ده‌ریكردوه، ئه‌سعه‌د عیدانی، پارێزگاری به‌سره به مادده‌ی 433ی یاسای سزادانی عیراقی تۆمه‌تباركراوه كه تایبه‌ته به ناوزڕاندان.
دادگاكه له‌سه‌ر سكاڵای جاسم سه‌عدی، فه‌رمانده‌ی پۆلیسی پێشووی به‌سره فه‌رمانی ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی بۆ پارێزگاری به‌سره ده‌ركردوه، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه له 8ی ئه‌یلولدا وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق و فه‌رمانده‌ی پێشوی پۆلیسی به‌سره سكاڵایه‌كیان به تۆمه‌تی ناوزڕاندن له‌دژی ئه‌سعه‌د عیدانی، پارێزگاری به‌سره بۆ دادگا به‌رزكردبوه‌وه.
PM:11:55:13/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 4721
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت