بێجی.. له بۆسه‌یه‌كی داعشدا هاوڵاتییه‌ك كوژرا
وێستگه نیوزـ
قایمقامی قه‌زای بێجی رایگه‌یاند، چه‌كدارانی داعش له گوندێكی سه‌ربه‌و قه‌زایه بۆسه‌یه‌كیان داناوه و كه‌سێكیان كوشتوه.
محه‌مه‌د مه‌حمود، قایمقامی قه‌زای بێجی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد كه چه‌كدارانی داعش بۆسه‌كه‌یان له‌سه‌ر رێگای گوندی شویش-ی سه‌ربه‌و قه‌زایه داناوه و دانیشتویه‌كی گونده‌كه‌یان كوشتووه.
وتیشی كه هێزێكی ئه‌منی چونه‌ته شوێنی كوشتنی گوندنشینه‌كه و ته‌رمه‌كه‌یان بۆ پزیشكی دادی گواستوه‌ته‌وه.
پاشماوه‌كانی رێكخراوی داعش ناوبه‌ناو هێرشی جیاجیا ده‌كه‌نه‌وه سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی له چنگیان ده‌رهاتووه، هێزه ئه‌منییه‌كانی عیراقیش روبه‌ڕویان ده‌بنه‌وه و زۆربه‌ی هێرشه‌كانیان پوچه‌ڵ ده‌كه‌نه‌وه.
PM:11:39:13/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 3077
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت