سنگڕوته‌كانی فیمن ده‌میان دوورییه‌وه
شەش سنگڕوتەکە
وێستگه نیوزـ
خانمه چالاكوانه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی فیمن كه به "سنگڕوته‌كان" ناسراون، ناڕه‌زاییه‌كی نوێی نیمچه خۆڕوتكردنه‌وه‌یان بۆ پشتیوانیكردن له هونه‌رمه‌ندێكی روسی ده‌ربڕی كه له پاریس-ی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا دادگایی ده‌كرێت.
له به‌رده‌م ته‌لاری دادگاكه‌ی فه‌ره‌نسا، شه‌ش خانمه سنگڕوتی فیمن به ده‌می دوردراوه‌وه له‌به‌رده‌م دادگای فه‌ره‌نسا وه‌ستان و پشتیوانیی خۆیان بۆ بیوتر بافلینسكی، هونه‌رمه‌ندی روسی ده‌ربڕی كه تۆمه‌تباره به سوتاندنی باره‌گای بانكی فه‌ره‌نسا له ساڵی رابردودا.
چالاكوانه‌كانی فیمن وه‌ك هه‌میشه به سنگی روته‌وه ده‌ركه‌وتن و دروشمه‌كانیان به‌رگریكردن بوو له‌و هونه‌رمه‌نده روسییه به‌وه‌ی مافی خۆیه‌تی گوزارشت له خۆی بكات، دروشمێكی دیكه‌ی سه‌ر سنگی سنگڕوته‌كانیش داوای ئازادكردنی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ی ده‌كرد.
ئه‌و چالاكوانانه جگه‌له روتكردنه‌وه‌ی سنگیان، هاوشێوه‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌نده ده‌میان دووریبوه‌وه، چونكه ئه‌ویش ده‌می خۆی دوریوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش وه‌ك ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر ده‌ستگیركردنی كچانی باندی رۆكی روسی له ساڵی 2012.
بیوتر بافلینسكی پێی وایه دوورینه‌وه‌ی ده‌می هێمایه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ند ناچار بكرێت بێده‌نگ بێت، هاوكات ده‌ربڕینی ناڕه‌زاییشه به‌رامبه‌ر توندكردنه‌وه‌ی چاودێری و نه‌بونی شه‌فافیه‌ت له روسیا.
PM:09:25:13/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 27729
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت