‌ لە سلێمانی سەرۆکی باندێکی تاوانکاری دەستگیرکرا و سێ کارمەندی پۆلیسیش بریندار بوون

وێستگە نیوز-

پۆلیسی سلێمانی لە ڕوبەڕوبونەوەیەکدا سەرۆکی باندێکی تاوانکاری دەستگیرکرد و دوو تۆمەتباریش هەڵهاتن و ئەفسەرێک و دوو کارمەندی پۆلیسیش بریندار بوون.

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی پاشنیوه‌رۆی‌ ئه‌مرۆ 2018/9/13، له‌روبه‌روبونه‌وه‌یه‌كدا توانراوە سه‌رۆكی‌ باندێكی‌ تاوانكاریی ده‌ستگیر بكرێت.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا پۆلیسی سلێمانی ئاماژە بەوە کراوە تاوانبارەکە ناوی (ئـ، ع، ن)ەو دانیشتوی‌ قه‌زای‌ سه‌یدسادقە و لەکاتی دەستگیرکردنیدا تاوانبارەکە ڕوبەڕووی هێزەکانی پۆلیس بوەتەوە و هەوڵی هەڵهاتنی داوە بەڵام دەستگیرکراوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو دوو تۆمه‌تباری‌ دیكه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ ناوبراودا بوون هه‌ڵهاتون ‌و هێزه‌كانی‌ پۆلیس له‌هه‌وڵی‌ ده‌ستگیركردنیاندان.

ڕاگەیاندنەکە ئاشکراشیکردووە لەو ڕوبوڕوبونەوەیەدا ئەفسەرێک و دوو کارمەندی پۆلیس بریندار بوون و ئێستا لە نەخۆشخانەن.


PM:08:07:13/09/2018


ئه‌م بابه‌ته 16341 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌