عه‌بادی شانازی به ده‌ستكه‌وته‌كانی سێ ساڵی ده‌سه‌ڵاتی خۆیه‌وه ده‌كات
حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیانی عیراق
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند كه ته‌نها له‌ماوه‌ی سێ ساڵدا چه‌ندین كاری نیشتمانی‌یان كردوه و پڕۆژه سیاسیه‌كانیشیان عیراقییهكی نیشتمانییه، نه‌ك خۆرهه‌ڵاتی و خۆرئاوایی.
لاپه‌ڕه‌ی نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك پۆستێكی به‌ناوی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیانی عیراقه‌وه كردوه ئاماژه‌ی به ده‌ستكه‌وته‌كانی سه‌رده‌می عه‌بادی كردوه و نوسیویه‌تی: ئێمه ته‌نها له‌ماوه‌ی ته‌نها سێ ساڵدا:
- پیشه‌ییانه سوپامان بنیادنا كه پارێزه‌ری هه‌موان بێت
- نه‌ماهێشت وڵاتمان دابه‌ش بێت
- عیراق له داعش رزگار كرا
- ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تمان به‌سه‌ر هه‌موو ناوچه‌كاندا سه‌پاند
- سامانی نیشتمانیمان پاراست
- دیواری تایهفیمان شكاند
- په‌یوه‌ندیی ده‌ره‌كیمان راستكرده‌وه
عه‌بادی ده‌شڵێت: "له روانگه‌ی ئێمه‌وه ئه‌مه هه‌ندێك له‌و ئه‌نجامه ئاستهمانهیه، ئه‌مانه به‌ڵگه‌ی ئه‌و هێزه‌یه كه شانازیی پێوه ده‌كه‌ین كه به‌پشتیوانیی خودا و باوه‌ڕبونمان به هێز و توانا و قوربانیدانی گه‌له‌كه‌مان به‌دیهاتون".
راشگه‌یاندوه: "به‌بێ ده‌ستگرتن به ده‌سه‌ڵاته‌وه، پابه‌ندی رێوشوێنه دهستورییهكانین و رێز له راسپارده‌كانی مه‌رجه‌عیه‌تی باڵا ده‌گرین و به‌پیریه‌وه ده‌چین، پڕۆژه‌كه‌مان عیراقیی و نیشتمانییه، نه‌ك خۆرهه‌ڵاتی یان خۆرئاوایی و چاومان له‌وه ته‌واوكردن و پته‌وكردنی بڕیووه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی سه‌رجه‌م عیراقییه‌كان".
PM:06:19:13/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 1432
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت