به هۆكارێكی نادیار هاوڵاتییه‌ك له شاری هه‌ولێر درایه به‌ر ده‌سترێژی گوللـه و گیانی له ده‌ستدا
وێنەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە
وێستگه نیوز ـ
شه‌وی رابردوو، له شاری هه‌ولێر هاوڵاتییه‌ك له ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی خۆیدا به هۆكارێكی نادیار دراوه‌ته به‌ر ده‌سترێژی گوللـه‌و گیانی له ده‌ستداوه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه وێستگه نیوز له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه ده‌ستی كه‌وتووه، شه‌وی رابردوو له شاری هه‌ولێر، هاوڵاتی سالار مەلا سدیق پیرۆمەری، له ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی خۆیدا به هۆكارێكی نادیار دراوه‌ته به‌ر ده‌سترێژی گوللـه‌و گیانی له ده‌ستداوه.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ وێستگه نیوز، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن: "سالار مه‌لا سدیق سەیارەیەکی کڕیوە، دیارە خاوەنی سەیارەکە دوژمنداربووە دوژمنەکان وایانزانیوە هەر دوژمنەکەی خۆیانە و ده‌سترێژی گوللـه‌یان لێكردووه‌و گیانی له ده‌ستداوه".
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه نیوز، ته‌قه كه‌ره‌كان خۆیان راده‌ستی پۆلیس كردووه.
وێستگه نیوز، بۆ زانینی هۆكاری سه‌ره‌كی كێشه‌كه په‌یوه‌ندی به پۆلیسی هه‌ولێره‌وه كرد، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌و كه‌یسه‌دا ته‌واو نه‌بوون، ئاماده‌نه‌بوون هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر رووداوه‌كه بده‌ن.
بەپێی زانیاریەکانی وێستگە نیوز سالار مەلا سدیق، تەمەنی 34 ساڵه و کارمەندی بەشی ژمێریاریی نەخۆشخانەیەکی ئەهلیی هەولێر بووە.
هــ. ر
AM:10:56:13/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 43329
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت