واده‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی ئه‌م توێژه‌ راگه‌یه‌ندرا

‌دابەشکردنی مووچە بەردەوامە

وێستگه‌ نیوز ـ هه‌ستیار
رۆژی یەكشەممە 16ی ئەیلولی 2018، مووچەی مانگی حوزەیرانی 2018ی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دابەشدەكرێت.


سامان حسێن، سەرۆكی رێكخراوی كەمئەندامانی كوردستان به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە ئاگاداركراونەتەوە، كە رۆژی یەكشەممە 16ی ئەیلوول مووچەی سەرجەم خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دابەشدەكرێت.

وتیشی: "پێشتر لەگەڵ وەزیری دارایی لەسەر كاتی دابەشكردنی مووچەی گفتوگۆمان كردووە و بڕیارداوە مانگانە لە لیستی یەكەمی مووچە، مووچەی خاوەن پێداویستی تایبەت دابەشبكرێت".

ژمارەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان لە هەرێم 150 هەزار كەسە و ئەوانەی مووچەخۆری حكومەتن، مانگانە 60 هەزار دینار و ئەوانەشی مووچەخۆرنین مانگانە 120 هەزار دیناریان پێدەدرێت.

خشته‌ی یه‌كه‌می مووچه‌ به‌پێی ئه‌و پاره‌یه‌ ده‌بێت كه‌ 378 ملیار دیناره‌و وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان ده‌یداته‌ وه‌زاره‌تی دارایی بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌، هه‌روه‌ك بڕی 317 ملیار دیناریش له‌ به‌غداوه‌ دێت بۆ پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران.


PM:05:33:12/09/2018


ئه‌م بابه‌ته 19273 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو