سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا: پێویسته كه‌ناڵی كۆچی یاسایی دروست بكرێت
وێنە-گێتی
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا جه‌ختیكرده‌وه كه هاتنی كۆچبه‌ران له ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه به‌رێژه‌ی 80% كه‌میكردوه، به‌پێویستیشی زانی كه‌ناڵی كۆچی یاسایی دروست بكرێت.
جان كلود یونكه‌ر، سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا، له میانی دانیشتنی گشتیی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا كه له ستراسبورگ سه‌باره‌ت به داهاتوو و ره‌وشی یه‌كێتیی ئه‌وروپاوه سازكراوه، وتارێكی پێشكه‌شكرد و زانیاریی له‌باره‌ی ئه‌و كارانه خسته‌ڕوو كه بۆ پرسی كۆچ و په‌نابه‌ران كراوه.
یونكه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه له ساڵی 2020ه‌وه یه‌كه‌ی پاراستنی سنور و و كه‌ناراوه‌كان ده‌ستبه‌كار ده‌كه‌ن كه له 10 هه‌زار كه‌س پێكدێت.
ئاشكراشیكرد: ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی له ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه دێت 80% كه‌میكردوه، وتیشی: "پێویسته كه‌ناڵه‌كانی كۆچی یاسایی دروست بكرێن".
سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا باسی له‌وه‌شكرد كه دژی سنوره ناوخۆییه‌كانه له یه‌كێتیی ئه‌وروپا و دوپاتیكرده‌وه كه به‌رگری له‌و هه‌ڵوێسته‌ی خۆ‌شی ده‌كات.
له‌باره‌ی بڕیاری جیابوونه‌وه‌ی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا، جان كلود یونكه‌رئاماژه‌ی به‌وه كرد كه شانشینی یه‌كگرتوو وه‌ك دراوسێیه‌كی نزیك له بواره‌كانی ئابوری و سیاسیی و ئه‌منی ده‌مێنێته‌وه.
PM:04:58:12/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 2789
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت