ئه‌مینداری یه‌كگرتوو: بۆ وه‌ستاندنی گه‌نده‌ڵكاران پێویسته به‌ره‌و سندوقه‌كانی ده‌نگدان بچین
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی
وێستگه نیوز –
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند كه "بۆ وه‌ستاندنی گه‌نده‌ڵكاران پێویسته به‌ره‌و سندوقه‌كانی ده‌نگدان بچین و ده‌نگ به‌لیستی 119ی به‌ره‌و ئیصلاح بده‌ین".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، له‌میانی كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كادیر و رێكخستنه‌كانی مه‌ڵبه‌ندی دووی هه‌ولێری حزبه‌كه‌ی، سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی، وێڕای پیرۆزبای سه‌ری ساڵی كۆچی له موسوڵمانان، رایگه‌یاند كه "لیستی 119ی به‌ره‌و ئیصلاح لیستی ئه‌وانه‌یه كه دژی سته‌من له هه‌رێمی كوردستان و گه‌نده‌ڵكاران راده‌ماڵن".
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین وتی: "بۆیه به‌نه‌هجی خۆمان و پشتیوانانمان چاكسازی داواده‌كه‌ین، ئێمه هه‌رده‌م وتومانه چاكسازیش به كه‌سانی پیسخۆر و گه‌نده‌ڵ ناكرێت..".
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان داواشی له كادیر و لایه‌نه‌گرانی لیستی حزبه‌كه‌ی كرد كه "ماڵ به‌ماڵ بگه‌ڕێن و داوای پشتیوانی و ده‌نگیان لێ بكه‌ن و پێویست به‌شه‌رم ناكات چونكه ده‌نگی ئێوه بۆ ده‌ستێكی پاك و ئه‌نجام دانی چاكسازیه".
وتیشی: "پێویسته به‌سه‌ربڵندیه‌وه بچنه ناو خه‌ڵك، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵكانی دیكه سه‌ره‌ڕای ساخته‌كاری و میلله‌تفرۆشی شه‌رم ناكه‌ن و داوای ده‌نگ له خه‌ڵك ده‌كه‌ن".
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه "بۆیه بۆ وه‌ستاندنی گه‌نده‌ڵكاران پێویسته به‌ره‌و سندوقه‌كانی ده‌نگدان بچین و ده‌نگ به‌لیستی 119ی به‌ره‌و ئیصلاح بده‌ن".
AM:11:48:12/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 2549
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت