‌كۆشكی‌ سپی‌: ئێران به‌رپرسه‌ له‌ هه‌ر هێرشێك بۆسه‌ر دامه‌زراوه‌كانمان له‌ عیراق
‌كۆشكی‌ سپی‌

وێستگه‌ نیوز –
كۆشكی‌ سپی‌ راگه‌یاند ئێران به‌رپرسه‌ له‌ هه‌ر هێرشێك بۆسه‌ر دامه‌زراوه‌ و هێزه‌كانیان له‌ عیراق.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2018/9/11 كۆشكی‌ سپی‌ ئه‌مریكا له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا هۆشداری‌ دایه‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران له‌ هێرشكردنه‌سه‌ر دامه‌زراوه‌ و هێزه‌كانیان له‌ خاكی‌ عیراقدا.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا كۆشكی‌ سپی‌ ده‌ڵێت: "ئێران به‌رپرسه‌ له‌ هه‌ر هێرشێك كه‌ لایه‌نێكی‌ سه‌ر به‌ تاران له‌ عیراق بیكاته‌ سه‌ر هێزه‌كانمان و ببێته‌هۆی‌ برینداربوونی‌ سه‌ربازه‌كانمان و زیانگه‌یاندن به‌ دامه‌زراوه‌كانمان له‌ عیراقدا".

ئه‌م هۆشدارییه‌ی‌ ئه‌مریكا دوای‌ ئه‌وه‌ دێت كه‌ پێشنیوه‌ڕۆی‌ رۆی‌ شه‌ممه‌ 8ی‌ ئه‌یلولی‌ 2018 سوپای‌ پاسدارانی‌ ئێران هێرشی‌ كرده‌سه‌ر باره‌گاكانی‌ حزبی‌ دیموكراتی‌ كوردستان "حدك" و حزبی‌ دیموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران "حدكا" له‌ كۆیه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ و پێشمه‌رگه‌ی‌ ئه‌و دوو حزبه‌ شه‌هید و برینداربوون.

دوێنێ‌ دووشه‌ممه‌ش مایك پێنس جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی‌ ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ‌ نێچیرڤان بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ئیدانه‌ی‌ هێرشه‌ مووشه‌كییه‌ی‌ ئێرانی‌ بۆسه‌ر باره‌گاكانی‌ حزبی‌ دیموكرات له‌ كۆیه‌ كرد و
وه‌ك "هه‌وڵێك بۆ هه‌ڕه‌شه‌كردن و نانه‌وه‌ی ناسه‌قامگیری له‌ نزیكترین هاوسێی" ناوی‌ برد.


PM:11:44:11/09/2018


ئه‌م بابه‌ته 13013 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌




زۆرترین خوێندراو