سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا: هێرشه‌كه‌ی سه‌ر ئیدلب هه‌وڵه سیاسییه‌كان له‌ناوده‌بات
شاری ئیدلب
وێستگه نیوزـ
وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا رایگەیاند "ئەو هێرشانەی دەکرێتە سەر ئیدلب بەر لە هەموو شتێک هەوڵە سیاسییەکان لەناودەبات و بێ متمانەییەکی زۆریش دروست دەکات".
ئیبراهیم کاڵن، وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "ئەو هێرشانەی دەکرێنە سەر ئیدلب بەر لە هەموو شتێک هەوڵە سیاسییەکان لەناودەبات و بێ متمانەییەکی زۆر دروست دەکات، بانگه‌وازمان بۆ رای گشتیی جیهانی، وڵاتانی رۆژئاوا، ئه‌مریكا و وڵاتانی ناوچه‌كه ئه‌وه‌یه، به‌هاوده‌نگی و هاوهه‌ڵوێستی هه‌رهێرشێك بۆسه‌ر ئیدلب رابگرین. چاوەڕوانیمان لە هەموو لایەک ئەوەیە، کە لە چەند رۆژی داهاتوودا بەشێوەیەکی جددی کار بکرێت بۆ دۆزینەوەی رێگەچارەیەکی سیاسی و کەمکردنەوەی بارگژییەکان لە ئیدلب".
ئیبراهیم کاڵن لەبارەی داخستنی نوسینگەی رێکخراوی رزگاریخوازی فەلەستین لە واشنتن وتی: "تێڕوانینی ئەمریکا لە بابەتی فەڵەستین و قۆناغی ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زۆر جێگای نیگەرانییە".
وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا وتیشی: "پێویستە ئەوە بزانرێت کە هەر رێگەچارەیەک ئەگەر گوزارشت لە ئیرادەی تەواوی گەلی فەلەستین نەکات ئەوە رێگەچارە نییە.گه‌لی فه‌ڵه‌ستین كه له‌ژێر داگیركاریدا ده‌ژین، هه‌رگیز قبوڵناكرێت جارێكی دیكه دووچاری ته‌نیایی، په‌راوێزخستن و گه‌مارۆ بكرێنه‌وه. په‌راوێزخستنی گه‌لی فەلەستین له‌خاكی خۆیاندا، ویژدانی هه‌موو مرۆڤایه‌تی ئازار ده‌دات."
کاڵن تیشکی خستە سەر چاکسازییە ئابورییەکانی تورکیا و وتی: "له‌ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا پڕۆگرامێكی مەودا مامناوه‌ند راده‌گه‌یه‌نرێت، له‌باره‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئابوری و هاوسه‌نگی، نه‌خشه‌ڕێگایه‌كی گرنگ پێكده‌هێنرێت. ده‌مه‌وێت بڵێم له‌باره‌ی ئابووریی توركیاوه كه‌شی ترس له‌ئارادا نییه. ئه‌م دۆخی به‌رزو نزمییهش كه ده‌بینرێت، له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا تێده‌په‌ڕێنرێت".
PM:09:02:11/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 2441
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت