ئه‌مینداری یه‌كگرتوو: به‌شداری رێكخستنه‌كانمان له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا سزایه‌كی تونده بۆ ته‌زویرچیه‌كان
وێستگه نیوز -
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند "به‌شداریی چالاكانه‌ی رێكخستنه‌كانمان له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا سزایه‌كی تونده بۆ ته‌زویرچیه‌كان".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، دوای نیوه‌ڕۆی شه‌ممه 2018/9/8 له‌میانی كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ رێكخستنه‌كانی یه‌كگرتووی ئیسلامی‌دا له هه‌ورامان، سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان وتی: "به‌شداری چالاكانه‌ی رێكخستنه‌كانمان و ئاماده‌بوونیان له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا سزایه‌كی تونده بۆ ته‌زویرچیه‌كان".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "هه‌موو لایه‌ك ده‌زانن كه له 12ی ئایار ته‌زویرچیه‌كان زوڵمێكی گه‌وره‌یان له یه‌كگرتوو و هه‌ندێك لایه‌نی تریش كرد به ده‌ستكاریكردن و گۆڕینی ده‌نگی ده‌نگده‌ره‌كانمان".
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو وتیشی: "بۆیه پێویسته هه‌مووان پێكه‌وه كاری جددی و دڵسۆزانه بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین هاوڵاتی له ڕۆژی ده‌نگدانی 30ی ئه‌یلول بۆ په‌رله‌مانی كوردستان بچنه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و تۆڵه‌ی ماف و ده‌نگی دزراویان له‌و كه‌س و لایه‌نانه بكه‌نه‌وه كه زوڵم و ته‌مێكی گه‌وره و ناڕه‌وایان له ده‌نگده‌رانی یه‌كگرتوو كرد".
له‌به‌شێكی تری وته‌كنیدا ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه "هاوتا له‌گه‌ڵ براكانیان، خوشكان رۆڵی گه‌وره‌و كارگه‌ریان له‌ناو رێكخستنه‌كانی یه‌كگرتوو بینیوه هه‌ر له‌ناوچه‌یه‌ك تاوه‌كو ده‌گاته ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی جێبه‌جێكردن".
راشیگه‌یاند كه "جیاوازی ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تر ئه‌وه‌یه زۆرێك له خوشكانی ئێمه له ناوه‌نده‌كانی بڕیاریدان له ریزه‌كانی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستاندا".
له كۆتایی وته‌كانیدا ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو باسی له‌وه كرد كه "خوشكانی یه‌كگرتوو له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واریدا ڕۆڵێكی گه‌وره و كاریگه‌ریان بینیوه له پێگه‌یاند و گه‌وره‌كردنی نه‌وه‌ی ئاینده".
ئه‌م وتانه‌ی ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی له كاتێكدایه كه هه‌رچه‌نده واده‌ی ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك دواخرا، به‌ڵام بڕیاره رۆژی 30ی ئه‌یلول هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجام بدرێت.
AM:09:36:09/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 2977
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت