سەركردەیەكی یەكێتی، ئەو مەرجە ئاشكرا دەكات كە لەگەڵ لایەنە عیراقییەكان رێكدەكەون


وێستگە نیوز- پشتیوان جەمال
سەركردەیەكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، سەركردایەتی سیاسی كوردستان كات بۆ جێبەجێكردنی داواكان دادەنێت لەو لایەنانەی حكومەتی نوێی عیراق پێكدەهێنن.


سامان گەرمیانی، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستا بە وێستگە نیوزی راگەیاند، رەنگە كۆبوونەوەی سەركردایەتی لە هەفتەیەكی دیكە بكرێت بۆ ئەوەی بزانن چەند دەستكەوت لەلایەن لایەنەكانی پێكهێنانی حكومەتی عیراق بەدەست دێت.

وتیشی: "لەساڵی 2003ەوە حكومەتەكانی عیراق دەستی دەستیمان پێدەكەن، بۆیە ئەمجارە هەر لایەنێك لە ساڵێك بۆ دوو ساڵ داواكانمان بەپێی دەستوور جێبەجێ بكات، لەگەڵیدا رێكدەكەوین لەهەمووی گرنگتر ماددەی 140".

سەبارەت بە پۆستی سەرۆك كۆماری عیراق كە ئێستا پشكی یەكێتییە و پارتیش داوای دەكات، گەرمیانی روونیكردەوە "وەك یەكێتی ئەوەندەی كێشەی كوردمان بەلاوە گرنگە، كێشەی سەرۆك كۆمارمان بەلاوە گرنگ نییە، ئەوەی گرنگە چۆن دەتوانین دەستكەوتەكانی كورد لەم دۆخە ئاڵۆزەی عیراق كە شیعە بوونەتە دووبەرە و رۆڵی خۆمان ببینین".

رۆژی دووشەممەی رابردوو یەكەم دانیشتنی پەرلەمانی نوێی عیراق ئەنجامدرا، بەڵام تائێستا لایەنەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ رێكنەكەوتوون.

هــ. ر


AM:11:04:06/09/2018


ئه‌م بابه‌ته 3833 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو