مه‌لا یاسین: له‌گه‌ڵ بودجه‌ی 2019 پاشه‌كه‌وتی مووچه هه‌ڵده‌گیرێت
مووچەخۆران لە چاوەڕوانی لابردنی پاشەکەوتی یەکجاری
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
وته‌بێژی یه‌كێتی وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، وه‌ك زانیاری‌یان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئاماده‌كردنی بودجه‌ی 2019، سیستمی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ش كۆتایی دێت و ئه‌مه‌ش واده‌كات دۆخی ئابووری هه‌رێم زیاتر ببوژێته‌وه.
مه‌لا یاسین، وته‌بێژی یه‌كێتی وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "لابردنی سیستمی پاشه‌كه‌وتی مووچه وابه‌سته‌كراوه به زیادبوونی ئه‌و داهاتانه‌ی كه حكومه‌ت ده‌ستی ده‌كه‌وێت".
راشیگه‌یاند: "دیاره له ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا به‌رزبوونه‌وه‌ی داهاته‌كانی حكومه‌ت وایكردووه له جومگه سه‌ره‌كیه‌كاندا ره‌نگی داوه‌ته‌وه و به‌شێك له پڕۆژه‌كان كه‌وتوونه‌ته‌وه كار، كه به‌جۆرێك له سه‌رانسه‌ری هه‌رێم به گوژمه‌ی 100 ملیار دینار پڕۆژه كه‌وتوونه‌ته كار".
وتیشی: "به‌پێی زانیاری ئێمه‌و لێدوانێكی چه‌ند رۆژی رابردووی وه‌زیری دارایی و ئابووری هه‌رێم، ئێستا كار بۆ ئه‌وه ده‌كرێت له پڕۆژه یاسای بودجه‌ی ساڵی 2019، پاشه‌كه‌وتی مووچه به‌یه‌كجاری هه‌ڵ بگیرێت".
روونیشیكرده‌وه: "وه‌ك كه‌رتی تایبه‌ت ئێمه رامانگه‌یاندووه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت كه‌رتی ئابووری هه‌رێم ببوژێته‌وه ده‌بێت پاشه‌كه‌وتی مووچه لاببرێت".
مه‌لا یاسین وتیشی: "له چه‌ند رۆژی داهاتوودا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگ له نێوان خاوه‌ن كارگه گرنگه‌كانی كوردستان له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت، بۆیه هه‌موو ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه ده‌چن كه سیستمی پاشه‌كه‌وتی مووچه هه‌ڵبگیرێت".
له مانگی ئازاری ئه‌مساڵه‌وه دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عیراق بڕیاریدا به ناردنی 317 ملیار دیناری مانگانه بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێمیش له رێگه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانه‌وه بڕی 378 ملیار دیناری بۆ مووچه ته‌رخانكرد، تا راده‌یه‌ك سیسته‌می پاشه‌كه‌وتی مووچه ده‌ستكاری كرا‌و مووچه‌خۆران مانگانه مووچه‌كانیان پێده‌درێت.
ئه‌مه‌ش به وته‌ی مه‌لا یاسین، وایكردووه سه‌دا 30 بازاڕ ببوژێته‌وه و جووڵه بكه‌وێته‌وه سێكه‌ره ئابووریه‌كانی هه‌رێمه‌وه.
PM:07:25:05/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 36221
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت