لێدوانی په‌رله‌مانتارێكی یه‌كگرتوو سه‌باره‌ت به به‌شداریكردنی سێ لایه‌نه‌كه له دانیشتنی په‌رله‌مانی عیراق بێ گۆڕان
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
په‌رله‌مانتارێكی یه‌كگرتووی ئیسلامی له په‌رله‌مانی عیراق بۆ به‌شداری یه‌كگرتوو، كۆمه‌ڵی ئیسلامی، هاوپه‌یمانی له دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌پێچه‌وانه‌ی گۆڕان كه بایكۆتی كرد رایده‌گه‌یه‌نێت "ئێمه چوار فراكسیۆنین، نه‌ك یه‌ك فراكسیۆن و هه‌ر فراكسیۆنێكیش ئازاده چۆن هه‌ڵوێستی خۆی ده‌بێت".
له دانیشتنی یه‌كه‌می په‌رله‌مانی عیراق كه ئه‌مڕۆ ئه‌نجامدرا، په‌رله‌مانتارانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌شدار نه‌بوون، به‌ڵام په‌رله‌مانتارانی یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵی ئیسلامی و هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری به‌شداربوون، له كاتێكدا ئه‌وان هاوپه‌یمانییان بۆ كاری هاوبه‌ش له به‌غدا راگه‌یاندووه.
د.موسه‌ننا ئه‌مین، په‌رله‌مانتاری یه‌كگرتووی ئیسلامی له په‌رله‌مانی عیراق به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سێ فراكسیۆنه‌كه له‌گه‌ڵ گۆڕان دانیشتنیان كردووه و پێیانوتوون رای ئه‌و سێ حزبه‌ی دیكه ئه‌وه نییه به‌شداری دانیشتنه‌كه نه‌كه‌ن.
د.موسه‌ننا ئه‌مین وتی: "یان ئه‌م په‌رله‌مانه شه‌رعیه‌تی نییه و نابێت به‌شدار بین و ده‌بێت بایكۆتی بكه‌ین، ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆش به‌شدار نه‌بین و به‌یانی به‌شدار بین، بنه‌مایه‌كی روون بۆ ئه‌و قسانه نابینین".
وتیشی: "ئێمه رێز له رای گۆڕان ده‌گرین، به‌ڵام ئێمه چوار فراكسیۆنین، نه‌ك یه‌ك فراكسیۆن و هه‌ر فراكسیۆنێكیش ئازاده چۆن هه‌ڵوێستی خۆی ده‌بێت".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌وان پێشتر هاوپه‌یمانییان راگه‌یاند كه له به‌غدا كاری هاوبه‌ش بكه‌ن، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ پێچه‌وانه‌ی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یان نه‌بوو، موسه‌ننا ئه‌مین رایگه‌یاند كه "نه‌خێر ئێمه چوارچێوه‌یه‌كمان بۆ كاری هاوبه‌ش راگه‌یاندووه، به‌ڵام ئه‌و كاری هاوبه‌شه مانای توانه‌وه‌ی حزب و فراكسیۆنه‌كان نییه له یه‌كتر".
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی یه‌كگرتوو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه "پاشان بۆچی ئه‌و پرسیاره‌ش له گۆڕان ناكرێت كه سێ هاوپه‌یمانه‌كه‌ی چوونه‌ته دانیشتنه‌كه‌وه، بۆچی ئه‌وانیش نایه‌ن؟".
د.موسه‌ننا ئه‌مرین باسی له‌وه‌شكرد كه "مادام به‌شدارینه‌كردنی گۆڕان له‌به‌ر ته‌زویره، دادگای فیدراڵی ئه‌و ته‌زویره‌ی په‌سه‌ند كردووه و هیچ كاتێك ئه‌و ته‌زویره چاره‌سه‌ر ناكرێت، بۆیه ناكرێت گۆڕان بایكۆتی ئه‌م دانیشتنه بكات و ده‌بێت رایبگه‌یه‌نێت كه بایكۆتی په‌رله‌مانی عیراق ده‌كه‌ن".
پێشتر
هۆشیار عه‌بدوڵا په‌رله‌مانتاری سه‌ركه‌وتوی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ خولی نوێی په‌رله‌مانی عیراق ره‌خنه‌ی له هه‌ڵوێستی سێ لایه‌نه‌كه‌ی دیكه گرت كه هاوشێوه‌ی گۆڕان بایكۆتی دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانیان نه‌كردوه.
هۆشیار عه‌بدوڵا ده‌ڵێت: "ئه‌و ئیئتلافه‌ی به‌حساب له كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌ی چوار لایه‌نه‌كه بڕیاری لێدرا بۆ پێكهێنانی ئیئتلاف له نێوانیاندا یه‌ك هه‌نگاو بڕی نه‌كرد و گۆڕان هه‌ر خۆی موقاته‌عه‌ی جه‌لسه‌ی په‌رله‌مانی عیراقی كرد".
ئه‌وه‌شی به‌بیرهێناوه‌ته‌وه كه "سیاسه‌ت هه‌ڵوێسته جا هه‌ڵوێستی بچوك یا گه‌وره، باشتر بوو دوای ئه‌و هه‌موو ناڕه‌زایی ده‌ربڕینه دژی ساخته‌كاری، لانیكه‌م بۆ موقاته‌عه‌ی جه‌لسه‌ی كردنه‌وه‌ی خول و سوێندخواردن هاوڕای گۆڕان بوونایه، ئه‌ی مه‌گه‌ر بۆچی دونیایان سه‌رقاڵكرد به‌وه‌ی گوایه بۆ هاوڕایی و هاوهه‌نگاوی ئیئتلافیان پێكهێناوه؟! ."
هۆشیار عه‌بدوڵا ده‌شڵێت: "من وه‌ك هه‌ر هاوڵاتیه‌كی تری كوردستان له میدیاوه زانیم ئیئتیلاف له نێوان چوار لایه‌نه‌كه پێكهێنراوه نه پرسمان پێكراوه، نه كۆبوونه‌وه‌ی له‌سه‌ركراوه و نه له‌دوور و نه له‌نزیك ئاگادری نه‌بووم و گوایه لوتكه‌ی ئه‌و چوار حزبه بڕیاریانداوه و چه‌ند په‌رله‌مانتارێكیان ته‌نها كۆبوونه‌ته‌وه تا رایبگه‌یه‌نن، به‌ڵام دیقه‌ت له كۆڵه‌واری ئه‌م لوتكانه بده‌ن كه بڕیاره‌كانیان تاكه یه‌ك هه‌نگاو ناڕوا".
باسی له‌وه‌شكردووه كه "سیاسه‌ت له هه‌رێمدا له بارێكیا بۆیه وێران بوه باوه‌شكردن به‌یه‌كدیدا بۆته مۆدێلێكی ناشرینی به حساب كاری به‌یه‌كه‌وه‌یی زۆربه‌ی جاریش تا نیوه‌ی رێگایه و كه‌سیش به تایبه‌ت گۆڕان ده‌رس وه‌رناگرێ!."
له كۆتاییشدا ده‌ڵێت: "گۆڕان له به‌یاننامه حه‌وت خاڵیه‌كه‌ی ساڵی 2011 بۆیه دره‌وشاوه بو چونكه هه‌ر خۆی بوو، حزب بێ وه‌رگرتنی مه‌سافه له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تر ناتوانێ جیاواز بێت، پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه كه ئایا قیاده‌ی ئێستای گۆڕان ده‌توانێ هه‌ر خۆی بێت و هه‌ست بكات گورگ نایخوات ؟!".
PM:06:12:03/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 2937
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت